لە هەرێمی کوردستان 11 ئافرەت دەنگی پێویستیان بەدەستهێنا ئافرەتان

نوچەنێت

رۆژی دووشەممە 11-10-2021، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەشداریی دەنگدانیان کردووە لە رۆژی 10ی ئۆکتۆبەری 2021 لە هەر 83 بازنەکەی پارێزگاکانی عێراق،  گەیشتووەتە 9 ملیۆن و 77 هەزار و 779 کەس.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان یانزە ئافرەت دەنگی پێویستیان بۆ بوونە بە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بە دەستهێناوە.

لە کۆی ئەم یانزە ئافرەتە حەوتیان لە سنوری پارێزگای سلێمانی، سێیان لە سنوری پارێزگای دهۆک و یەک ئافرەت لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەیە.

ناوەکانیان بریتییە لە: 

یادگار مەحمود
 بەدریە حسێن
 چرۆ حەمەشەریف
 سروە عەبدولواحید
 سروە محەمەد
 نەجوە حەمید
 ئەشواق جاف
 ئەڤین سەباح
 ڤیان عبدلعزیز
 لەیلا ئەکرەم
قومریە محەمەد

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین