ئه‌مریكا ئێران ناچار ده‌كات واز له پرۆژه‌یه‌كى له عێراق بهێنێ
نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، به‌هۆى به‌هێزبوونى بنكه‌ى ته‌نفى ئه‌مریكى له‌ناو خاكى سووریا، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ى وشكانى به‌ستنه‌وه‌ى تاران- به‌غدا- دیمه‌شق، ئێران رێگایه‌كى تر به‌كارده‌هێنێ.
كه‌یوان كاشفى سه‌رۆكى ژوورى هاوبه‌شى بازرگانى سوورى- ئێرانى له لێدوانێكیدا ئاشكراى كردووه، به‌هۆى نه‌بوونى سنوورى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سووریا و چه‌ندان هۆكارى تر كه رێگه‌ناده‌ن رێگاى وشكانى عێراق به‌كاربهێنێ ئه‌وا ئێران په‌نا بۆ رێگه‌ى ده‌ریایى ده‌بات و له به‌نده‌ر عه‌باسه‌وه بۆ لازقییه كاڵاكانى ده‌گوازێته‌وه.
ئاشكرایشى كردووه گه‌شته‌كان له 10ى مانگى داهاتوو ده‌ستپێده‌كه‌ن.
ئێران واز له پرۆژه‌ى به‌سته‌وه‌ى چوار پایته‌خته‌كه ده‌هێنێ
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ، هۆكاره‌كه بنكه‌ى سه‌ربازى ته‌نفه كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا چه‌ندان ساڵه له‌ناو خاكى سووریا و له نزیك سێگۆشه‌ى سنوورى سووریا و ئوردن و عێراق دانراوه.
رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات به‌رپرسانى ئێران روونیان نه‌كردووه‌ته‌وه، له سایه‌ى بوونى یاساى سیزه‌ر كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌سه‌ر رژێمى سووریا سه‌پێنراوه، چۆن ئێران ئه‌و كه‌شتیانه به به‌نده‌ره‌كانى لازقیه ده‌گه‌ینێ.
ئێران چه‌ندان ساڵه خه‌ونى ئه‌وه‌یه له رێگاى وشكانییه‌وه، تاران و به‌غدا و دیمه‌شق و به‌یرووت به یه‌كتر ببه‌ستێته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment