ڤیان سەبری: لە پەرلەمان کار لەسەر پرسەکانی ئافرەتانیش دەکەین ئافرەتان

نوچەنێت: سیهام میران  

 ئەندامێکی خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، راستە ئێمە کاری سیاسی دەکەین، بەڵام وەکو ئافرەت لەگەڵ ئەوەش کار لەسەر پرسەکانی ئافرەتان دەکەین.

ڤیان سەبری، بەربژێری دەرچووی پارتی دیموکراتی کوردستانە کە لە رۆژی ١٠-١٠-٢٠٢١، ئەنجامدرا لە خولی چوارەمی پەرلەمانی عیراقیش هەر ئەندامی پەرلەمان بوو. لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت کارکردنیان ەسەر پرسەکانی ئافرەتان رایگەیاند: لە خولی رابردوو ئێمە ئەندامانی سەر بە لیستی پارتی، کارمان لەسەر کەمکردنەوەی رێژەی توندوتیژی و چارەسەری کێشەکانی ئافرەتان کردووە.

ڤیان سەبری دەشڵێت، "بێگومان لەم خولەشدا هەروادەبین و کارکردن لەسەر پرسەکانی ئافرەتان کاری لە پێشینەمان دەبێت".

بەشێک لەو ئافرەتانەی کە دەبن بە ئەندامی پەرلەمان، بە پێی یاسای سیستەمی کۆتا دەچن، ئەم یاسایە جیاکارییەکی ئەرێنییە کە لە کۆمەڵگە دواکەوتووەکان ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی هاوکاری ئافرەتان بکات بۆ گەیشتن بە پێگەی بڕیار. 

هەندێک لە ئافرەتان کاتێک بە سودمەندبوون لە سستمی کۆتا دەگەنە پەرلەمان، کە بەرهەمی خەباتی ئافرەتانە، بەڵام ئاوڕ لە کێشەو ئاریشەکانی رەگەزەکەی خۆیان نادەنەوە.

لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراق ژمارەکی بەرچاو کاندیدی ئافرەت دەنگیان بەدەستهێناوە و لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان هەشت ئەندامیان ئافرەتە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین