پێنج كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌كانى نزیك له‌ ره‌وتى سه‌در ئاشكراى ده‌كه‌ن ره‌وته‌كه‌ سێ كاندیدى بۆ سه‌رۆكى حكومه‌تى داهاتوو هه‌یه‌ و چواره‌میشیان مسته‌فا كازمییه‌، ئه‌مه‌ له‌ حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ره‌وتى سه‌در بتوانێ ئه‌ركى پێكهێنانى حكومه‌ت به‌ده‌ست بهێنێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تى یاسا گره‌وى له‌ ره‌وته‌كه‌ برده‌وه‌، ئه‌وا كاندیدى ئه‌وان ته‌نیا نوورى مالیكییه‌.

هه‌رچه‌نده‌ به‌ ته‌واوى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كلایى نه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ راگه‌یاندنه‌كان مشتومڕ له‌سه‌ر چۆنیه‌تى پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌كرێت، هه‌ر چه‌نده‌ ره‌وتى سه‌در براوه‌ى یه‌كه‌مه‌، به‌ڵام ده‌وڵه‌تى یاسایش خواستى خۆى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت نیشان داوه‌، كه‌ دووه‌م هێزى براوه‌ى پێكهاته‌ى شیعه‌یه‌.

دوێنێ هه‌ینى 15ى تشرینى یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ره‌وتى سه‌در كه‌ روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر كاندیدكردنى مه‌ها دورى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت داوه‌ ، كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كى ژنه‌ له‌ ره‌وتى سه‌در  و ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ مه‌ها كاندید بێت، چوار كاندیدى ترى ره‌وته‌كه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتوو ئاشكرا كردووە.

یه‌كه‌میان جه‌عفه‌ر سه‌دره‌، كه‌ ئامۆزاى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌دره‌، ئێستا باڵیۆزى عێراقه‌ له‌ به‌ریتانیا، دووه‌م كاندید حه‌سه‌ن كه‌عبییه‌، كه‌ جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بوو له‌ خولى پێشوو. سێیه‌م كاندیدى ره‌وتى سه‌در نه‌سار روبه‌یعییه‌ كه‌ له‌دایكبووى ساڵى 1959 یه‌ و كۆلیژى پزیشكى ته‌واو كردووه‌ و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سیاسى ره‌وتى سه‌دره‌.

چواره‌م كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت له‌ لیسته‌كه‌ى سه‌در وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ بۆ شه‌فه‌ق نیوز باسى كردووه‌، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستایه‌. ئه‌مه‌ ئه‌گه‌رهاتوو ره‌وتى سه‌در گره‌وى پێكهێنانى حكومه‌ت بباته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌رهاتوو ده‌وڵه‌تى یاسا بێت، ئه‌وا به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردن به‌ ئاشكرا ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاندووه‌ تاكه‌ كاندیدى ئه‌وان بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت نوورى مالیكییه‌.

جه‌عفه‌ر سه‌در
كازمى
حه‌سه‌ن كه‌عبى
 
نوورى مالیكی
نه‌سار روبه‌یعى
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین