عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ئاشكراى ده‌كات عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق له‌ رێى چه‌ند كاندیدێكی به‌ ناو “سه‌ربه‌خۆ” به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى كردووه‌ و سێ كاندیدى براوه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام ماڵپه‌ڕەکە ناویان ئاشكرا ناكات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ دووى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى ئاگادار بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ئاشكراى كردووه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو سێ كورسى له‌ په‌رله‌مانى داهاتوو ده‌بێت، چونكه‌ سێ كاندید كه‌ به‌ ناوى سه‌ربه‌خۆ له‌ شارى به‌سڕه‌ به‌شدارییان له‌ هه‌ڵبژاردن كردووه‌ و براوه‌ن، سه‌ربه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدین.

شه‌فه‌ق نیوز ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ناوى كاندیده‌ براوه‌كانى له‌لا به‌ پارێزراوى ده‌مێنێته‌وه‌، له‌ خولى داهاتوو له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى فه‌تح كار ده‌كه‌ن.

عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له‌ 2018 بوو به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ڵام له‌كۆتایى 2019 له‌ژێر فشارى خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین