سه‌ربه‌خۆ و عه‌لمانییه‌كان له‌ نه‌جه‌ف براوه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى باس له‌وه‌ ده‌كات له‌ نه‌جه‌ف كه‌ به‌ پیرۆزترین شارى شیعه‌ داده‌نرێت، لایه‌نه‌ شیعه‌كانى نزیك له‌ ئێران متمانه‌یان به‌ ده‌ست نه‌هێناوه‌ و لە بەرانبەردا كاندیدى عه‌لمانى و سه‌ربه‌خۆكان براوه‌ن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17ى تشرینى یه‌كه‌م ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات "ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنج بێت كاندیدانى سه‌ربه‌خۆ كه‌ هه‌ندێكیان عه‌لمانین، كورسییه‌كانى نه‌جه‌فیان به‌ده‌ست هێناوه‌ كه‌ له‌ رابردوودا حزبه‌ ئاینییه‌كان، ده‌ستیان به‌سه‌ر كورسیەکانی شاره‌كه‌ گرت بوو".

سكاى نیوز پێیوایه‌ ئه‌مه‌ "كۆده‌تایه‌كه‌" له‌ لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه‌ روویداوه‌ و هۆكاره‌كه‌یش كاریگه‌ربوونه‌ به‌ خۆپیشاندانه‌كانى 2019 كه‌ له‌ دژى لایه‌نگرانى ئێران بوو. 

شارى نه‌جه‌ف 12 كورسى هه‌یه‌ به‌مشێوه‌یه‌ دابه‌ش بووه‌ : ره‌وتى سه‌در پێنج كورسى، ده‌وڵه‌تى یاسا دوو كورسى، ئیمتداد یه‌ك كورسى، سه‌ربه‌خۆكان چوار كورسى. وه‌ك تێبینى ده‌كرێت هیچ لایه‌نێكى حه‌شدى شه‌عبى و حزبه‌ ئیسلامییه‌كانى ترى شیعه‌ له‌ شاره‌كه‌ ده‌نگیان نه‌هێناوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین