ڕێباز حەملان: داهاتى هه‌رێم گه‌یشتووه‌ته‌ 500 ملیار دینار کوردستان- عێراق

نوچەنێت

یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی و ئابووری و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌به‌رهێنان، بە کوردستان 24 ڕاگەیاندووه‌، داهاتى ناوخۆیى مانگانەى هەرێمى کوردستان زیادیکردووە، دابەشکردنى مووچە لەمەودوا بەپێى داهاتى بەردەست دەبێت.

ڕێباز حەملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی و ئابووری و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌به‌رهێنان، سەبارەت بە داهاتى ناوخۆیی هەرێمى کوردستان گوتىیشى به‌ داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتییه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ (500) ملیار دیناری مانگانه‌ و ئه‌گه‌ر بودجه‌ی عێراق په‌سند بكرێت و پشكی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ بكرێت، به‌ بێ (لێبڕین) ده‌توانرێت مووچه‌ دابه‌ش بكرێت.

هیچ بڕیارێك له‌ حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ نییه‌ بۆ لێبڕین

 

لە بارەى لێبڕینى (21%) لە مانگى داهاتوو، ئەم ڕێژەیە کەم دەکرێتەوە یاخود زیاد دەکرێت، ڕێباز حەملان دەڵێت: هیچ بڕیارێك له‌ حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ نییه‌ بۆ لێبڕین، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌، حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند داهاتی له‌به‌ر ده‌ست بێت، ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانه‌. داهات له‌به‌ر ده‌ست بێت و زیاد بێت، كه‌مترین لێبڕینی ده‌بێت. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ عێراق بگه‌ینه‌ ئه‌نجام، مووچە بەبێ ڵێبڕین دابەش دەکەین.

لەسەر بەرزبوونەوەى نەرخى نەوت و کاریگەریى لەسەر بەرزکردنەوەى داهاتى ناوخۆیى، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی و ئابووری گوتى: نەوتى کوردستان (11) دۆلار له‌ خوار نرخی برێنت ده‌یفرۆشین. ئێستا ئاستی داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له‌ چاو چه‌ند مانگی رابردوودا له‌ ئاستێكی باشتره‌. چه‌ند داهات باشتر بێت، ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌ كاتی خۆیدا بدرێ.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین