ئەمڕۆ سەرۆکى هەرێمى کوردستان و میرى قەتەر کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

لە میانى سەردانێکى فەرمى بۆ قەتەر، ئەمڕۆ سەرۆکى هەرێمى کوردستان و میرى قه‌ته‌ر  لە دەوحەى پایتەختى ئەو وڵاتە کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ یەکشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (17/تشرینی دووه‌م/2021)، دواى ئەوەى دوێنێ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە سەردانێکى فەرمى  گەیشتە دەوحە، ئەمڕۆ لەگەڵ خاوه‌نشكۆ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى، میرى قه‌ته‌ر کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێکى تایبەت بە هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکە.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى، "بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و قه‌ته‌ر، له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و قه‌ته‌ر له‌ بوارى سیاسى"، دەبێت.

جێگەى ئاماژەپێدانە، ئێوارەى دوێنێ (16/ تشرینى دووەم/ 2021)، دواى گەیشتنى بە قەتەر، لەگەڵ ‌شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه‌ و لە کۆبوونەوەیەکدا، "هەردوولا جه‌ختیان له‌ په‌ره‌پێدان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر كرده‌وه‌ و باسیان له‌ ده‌رفه‌تى سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له‌ هه‌رێمى كوردستان و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ته‌واوى عیراق كردەوە."

 

 

 

 

 

 

            

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین