عێراق بڕیارێکی سەخت دەدات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

بەرپرسێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەهۆکاری کەمی ئاو و وشکە ساڵیەوە، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بۆ پلانی 2021 -2022، ڕێژەی ٪50 چاندنی بەربوومی گەنم کەمدەکاتەوە.

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاری دا ڕووبەڕی چاندنی گەنم کەمبکاتەوە.

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق سەهەر جبوری بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی راگەیاند"  عێراق  بۆ ساڵی 2021 بۆ 2022، تەنیا  لە 550 هەزار هێکتار چاندنی گەنم  ئەنجام دەدات"

هاوکات وتیشی" ئەم رێژەیەی چاندنی گەنم لە کێڵگەکانی عێراق بە واتای کەمبوونەوەی ڕووبەری کشتوکاڵی گەنم دێت بە ڕێژەی ٪50"

جبوری هۆکاری کەمکردنەوەی ڕووبەڕی چاندنی بەستەوە بە دیاریدەی وشکەساڵی و  کەمی ئاوەوە.

سەبارەت بە چاندنی بەربوومی برنج، سەهەر جبوری وتی" عێراق بۆ پلانی زستانی 2021 -2022، بڕی 350 هەزار تۆن برنج دەچێنێت و پرۆسەی چاندن لە مانگی نۆڤەمبەر دەستپێدەکات".

هەروەها وتیشی پلانی چاندنی برنج وەک خۆیەتی و گۆرانی بەسەردا نایەت.

ئەو بڕیارەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، شلەژان دەخاتە بازارەکانی عێراق و نرخی خۆراکەوە، چونکە، کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بە واتای زیادبوونی ئاستی هاوردەکردن دێت. زێدەبوونی  ئاستی هاوردەکردن لەو ساتەدا بۆ بازارەکانی عێراق قورس و پڕ کێشە دەبێت، بە تایبەت کە بەهای دیناری عێراق بەرامبەر بە دۆلار لە ئاستێکی نزمدایە، بەڵام هەرێمی کوردستان ساڵانە ڕێژەیەکی بەرچاوی گەنم دەچینێت و هەناردەی بازارەکانی عێراقی دەکات، ئەوەی وەک پریسار دەمێنێتەوە، ئایا کوردستان دەتوانێت گەنمی پێویستی بازارەکانی عێراق دابین بکات؟

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین