له‌ كه‌ركووك پلانێكى ئه‌منى نوێ جێبه‌جێده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به‌ پلانێكى نوێى ئه‌منى كردووه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هابه‌شه‌كانى عێراق له‌ كه‌ركووك رایگه‌یاند، ده‌ستیان به‌جێبه‌جێكردنى پلانێكى نوێى ئه‌منى كردووه‌، له‌و ناوچانه‌ كه‌ پاشماوه‌ى تیرۆریستانى داعش تێیدا جموجۆل ده‌كه‌ن.

به‌گوێره‌ى راگه‌یێندراوێك كه‌ له‌ لایه‌ن ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى دیجله‌وه‌ ئاماژه‌ى بۆ كراوه‌، پلانه‌ ستراتیژییه‌كه‌ له‌ ته‌واوى ناوچه‌كانى داقووق و خورماتو جێبه‌جێ ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ راده‌گه‌یێنێ، به‌گوێره‌ى پلانه‌كه‌ دووباره‌ هێزى سه‌ربازى له‌و ناوچانه‌ جێگیر ده‌كرێنه‌وه‌، بۆسه‌ داده‌نرێنه‌وه‌ و جگه‌ له‌مه‌یش فڕۆكه‌ى درۆن به‌كارده‌هێنرێت. هه‌روه‌ها له‌و پلانه‌دا هێزه‌كانى سوپاى عێراق و پۆلیسى فیدڕاڵ به‌شدار ده‌بن و فڕۆكه‌ى جه‌نگى ئیف 16 یش به‌كارده‌هێنرێن.

هه‌رچه‌نده‌ له‌كۆتایى 2017 حكومه‌تى عێراق، به‌ فه‌رمى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش راگه‌یاندووه‌، كه‌چى تا ئێستا ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌توانێ له‌ شاره‌كانى مووسڵ و سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركووك و دیاله‌ تاوان ئه‌نجام بدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین