هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستا‌ن، له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت
نوچەنێت:
هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌کی که‌م به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام لایه‌نه سیاسییه‌کان، چاوییان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانه و جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا ده‌که‌نه‌وه، پارتی ده‌ڵێت، له‌و هه‌ڵبژاردنه یه‌ک ده‌بینینه‌وه، لایه‌نه‌کانی تریش ده‌ڵێن ئاماده‌ین.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تا ڕاده‌یه‌ک سه‌نگ و پێگه‌ی سیاسیی هێزه سیاسییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستانی خستۆ‌ته‌ڕوو، به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، به‌شێکی زۆری لایه‌نه سیاسییه‌کان پاشه‌کشه‌یان کردووە، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ڕێژه‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی عێراق و کوردستا‌ن، به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌که‌یان نه‌کرد، بۆیه ئه‌گه‌ری هه‌یه، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستا‌ن، ببێته هۆی به‌ریه‌ککه‌وتنێکی زیاتر له نێوان هێزه سیاسییه‌کان و هه‌ر یه‌که‌یان هه‌وڵی زیاتر بۆ به ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ده‌نگده‌ری هه‌رێمی کوردستا‌ن بده‌ن.
پارتی ویستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانی هه‌یه
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی نوچه‌نێت، ئه‌گه‌رچی وه‌ک زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کان، پارتی دیموکراتی کوردستانیش ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له ده‌نگه‌کانی که‌می کردوون، به‌ڵام پارتی سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستا‌ن، له واده‌ی خۆیدا، چونکه پارتی پێیوایه، له ماوه‌ی کارکردنی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان و کابینه‌ی حکومه‌تدا، هێنده کاری کردوون، که سه‌رنجی ده‌نگده‌رانی کوردستا‌ن به‌لای خۆیدا ڕابکێشێت، هه‌ر ئه‌مه‌یشه وای لێده‌کات، کار بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له واده‌ی خۆیدا بکات.
ویستی پارتی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن شاراوه نییه، له چه‌ند بۆنه‌یه‌کی جیاوازدا، به‌رپرسانی ئه‌و حیزبه، ئه‌و ویسته‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، عارف ڕوشدی ڕاوێژکاری مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستا‌ن، له دیمانه‌یه‌کی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، که له ڕۆژی (28/ حوزه‌یران/2021) له ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێت بڵاو کرایه‌وه، ئه‌و ویسته‌ی خسته‌ڕوو و نه‌یشارده‌وه، که له ناو پارتییدا، بڕیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا، گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، ڕوشدی ڕایگه‌یاند:"تا ئێستا بڕیار وایە، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستا‌ن له کاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌و بڕیاره گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه".
هه‌ر له‌و باره‌وه له چاوپێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌وانی که‌ناڵی ڕووداودا، كه له (21)ى تشرینى یەکەمى (2021) له ماڵپه‌ڕی ئه‌و كه‌ناڵه بڵاو كراوه‌ته‌وه، هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستا‌ن ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی ده‌نگی پارتیش وه‌ک لایه‌نه سیاسییه‌کانی تری عێراق که‌می کردووه، به‌ڵام ساڵی داهاتوو، که هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستا‌ن ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وکات لایه‌نه سیاسییه‌کان یه‌کتر ده‌بیننه‌وه، زێباری وه‌ک ڕه‌خنه‌یه‌ک له‌و لایه‌نانه‌ی که باس له که‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگی پارتی دیموکراتی کوردستا‌ن ده‌که‌ن، گوتی:"خەڵکانێکی داخ لە دڵ هەن دەیانەوێت سەرکەوتنی پارتی کەمبکەنەوە، چییە وەڵا دەنگەکانی کەمیکردووە. راستە دەنگی هەموو لایەک کەمیکردووە، هەموو عێراق لە کۆی (22) ملیۆن دەنگدەر (9) ملیۆن کەس دەنگیداوە، لەلایەکی دیکەوە هەر لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی (1992)وە، هەموو هەڵبژاردنێکی عێراق و کوردستا‌ن هەمیشە پارتی چووەتە پێش. نەگەڕاوەتەوە دواوە، ئەمجارەش بۆ هەموو لایەکمان سەلماند کە پارتی سەرکەوتنی بەهێزی بەدەستهێناوە".
زێباری له باره‌ی پێداچوونه‌وه‌ی به کێشه و که‌موکوڕییه‌کان و پرسینه‌وه له گرفتی ده‌نگنه‌دانی به‌شێک له لایه‌نگرانی حیزبه‌که‌ی و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و گرفته، تا پێگه‌ی پارتی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستاندا به‌هێزتر بکه‌ن، گوتی:""پشتیوان بە خودا. دەبێت پارێزگاری لە دۆخی خۆمان بکەین و پشتیوان بە خودا بەرزتر دەبێت. ئێمە لیکۆڵینەوەیەکی سەرپێییانە ناکەین بۆ ئەو دیاردەیە، ئێمە خەڵکی شارەزا و پسپۆڕمان هەیە، راوێژی نێودەوڵەتیمان هەیە. چۆن ئەو سەرکەوتنەمان بەدەستهێنا و چۆن بەهێزی بکەین لە داهاتوودا و هەڵەکانیش چی بوون؟ خەڵکێک هەیە ناڕەحەتە، خەڵکێک هەیە زویرە، خەڵکی ئێمە هەیە دەنگی نەداوە، بەڵام دەنگیشی بە رکاربەرەکانی ئێمە نەداوە".
لایه‌نه سیاسییه‌کان چۆن ئاماده‌کاری بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌که‌ن
هه‌ڵبژاردنی (10/تشرینی یه‌كه‌م/2021) وه‌ك هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی تری عێراق، بێ گله‌یی و گازانده نه‌بووه، به‌ڵام لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق و به تایبه‌ت هه‌رێمی کوردستا‌ن كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له پێشه، تا ڕاده‌یه‌کی باش له باره‌ی پێگه‌ی خۆیان و ئاست و ژماره‌ی ده‌نگده‌ری خۆیان، به‌رچاوڕوونییان بۆ درووست بوو، ئه‌مه‌یش وا ده‌کات باشتر پلان و به‌رنامه بۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستا‌ن دابڕێژن.
ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستا‌ن، له لێدوانێکی تایبه‌ت به نوچه‌نێت ڕایگه‌یاند، به گوێره‌ی یاسا ساڵی داهاتوو ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی کوردستا‌ن کۆتایی دێت، ئه‌مه‌یش وا ده‌کات که هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستا‌ن، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌وان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا ده‌که‌نه‌وه:"بەپێی یاسا نابێت بۆشایی یاسایی دروست بێت بەڵکو دەبیت یاسا چەندی دیاری کردووە لە هەمان کاتی خۆی هەڵبژاردن بکرێت".
ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌وه‌ی تێگه‌یاندن که بۆچی ژماره‌ی کورسییه‌کانی یه‌کێتیی به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا بووه، یاخود چۆن ده‌کرێت ژماره‌ی کورسییه‌کانییان زیاد بکه‌ن، بۆیه وه‌ک ئه‌و گوتی:"خۆمان ئامادە دەکەین و بەرنامەیەکمان دەبێت و بەپێی ئەو لێکدانەوانەمان، پلانێکی دیاریکراومان دەبێت بۆ ئامادەبوونمان لە هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستا‌ن".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لە هەوڵی ئەوەدایە خۆی بکاتەوە بە خاوەنی خواستەکانی خەڵک و نوێنەرایەتی خەڵک.
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، ده‌نگی یه‌کگرتووی ئیسلامیی تا ڕاده‌یه‌ک به‌رزبووه‌وه، ئه‌مه‌یش به‌لای به‌رپرسیانی ئه‌و حیزبه‌وه، خاڵێکی پۆزه‌تیڤی شێوازی کاری سیاسی‌یان بووه، له ماوه‌ی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له (2018) تا (2021)، ئەبوبەکر سلێمان، بەرپرسی مەڵبەندی دووی هەولێری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستا‌ن، له لێدوانێکدا بۆ نوچه‌نێت، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی لای ئه‌وانن، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستا‌ن به پێی یاسا له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه وه‌ک ئه‌و گوتی:"دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق خەریکی ئەنجامی کۆتاین، لەوێوە خۆمان ئامادە دەکەین بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستا‌ن".
پارتی دیموکراتی کوردستا‌ن، که به گوێره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، حیزبی یه‌که‌می عێراقه، ده‌یه‌وێت پارێزگاری له پێگه‌ی خۆی بکات، ئه‌مه‌یش به ڕوونی له لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌و حیزبه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، هیوا گه‌یلانی به‌رپرسی لقی (11)ی پارتی دیموکراتی کوردستا‌ن، له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ نوچه‌نێت، جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستا‌ن له واده‌ی خۆیدا کرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌گه‌رێک داده‌نێت، ئه‌و ده‌ڵێت:"بەپێی رێکارە یاساییەکان کە دەبێ هەر چوار ساڵێک هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بە دڵنیاییەوە گەر گرفت و پێشهاتی گەورە نه‌یه‌نه پێشەوە، دەبێ ساڵی داهاتوو هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستا‌ن ئەنجام بدرێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی گوتیشی:"هەرچەندە ماوه‌یه‌کی زۆر نییه، هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دراوە، به‌ڵام کاتمان لە بەردەستە بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستا‌ن، بە دڵنیاییەوە لە ئێستاوە هەوڵ دەدەین لە هەموو رویەکەوە ئامادەسازی تەواو بکەین بۆ هەڵبژاردن".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و کۆمه‌ڵی دادگه‌ری ئاگاداری هه‌ڵبژاردن نین
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ن نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌گه‌ر به دڵی لایه‌نه سه‌رکه‌وتووه‌کانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه شکابێته‌وه، ئه‌وا بۆ هه‌ندێک لایه‌نی تر جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته و نیگه‌رانی بوو، چونکه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان به دڵی ئه‌وان نه‌هاته‌وه، بۆیه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستا‌ن، بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی که ڕێژه‌ی ده‌نگییان که‌می کردبوو، ڕه‌نگه ئه‌رکییان قورس‌تر بکات.
هۆشیار زێباری: خەڵکانێکی داخ لە دڵ هەن دەیانەوێت سەرکەوتنی پارتی کەمبکەنەوە، چییە وەڵا دەنگەکانی کەمیکردووە.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، نه‌یتوانی هیچ کورسییه‌ک بۆخۆی مسۆرگه‌ر بکات، پێیانوایه ده‌نگده‌رانییان له سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی بزووتنه‌وه‌که نیگه‌رانن، بۆیه به‌و هۆیه‌وه سزایان داون، هه‌ر ئه‌مه‌یش بووه هۆی ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی ڕێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌که و ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ ئێستا گۆڕان به دۆخێکی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، له لایه‌ک خه‌می ڕێکخستنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌که و له لایه‌کی تریشه‌وه، خه‌می ئاشتکردنه‌وه و به ده‌ستهێنانه‌وه‌ی متمانه‌ی ده‌نگده‌رانییانه.
گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسۆنی گۆران لە پەرلەمانی کوردستا‌ن، له لێدوانێکی تایبه‌ت به نوچه‌نێت ڕایگه‌یاند، هیچ زانیارییه‌کییان له باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستا‌ن، له واده‌ی خۆیدا نییه، به گوته‌ی ئه‌و:"تاکو ئێستا هیچ گفتوگۆیەک لەو بارەیەوە نەکراوە. مەگەر هەندێ قۆناغ بێتە پێشەوە کە پێویستی بەوە هەبێت هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، ئەگەر نا لە کوردستا‌ن بە زۆری هەڵبژاردنەکان، هەمیشە کاتەکەی تێپەریوە ئینجا هەڵبژاردن ئەنجام دراوە. بەڵام هیوادارین لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت".
پارتی ده‌ڵێت، له‌و هه‌ڵبژاردنه یه‌ک ده‌بینینه‌وه، لایه‌نه‌کانی تریش ده‌ڵێن ئاماده‌ین.
گوڵستان له باره‌ی ئاماده‌کاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستا‌ن، گوتی:"بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئێستادا خه‌ریکی ڕێکخستنه‌وه‌ی خۆیه‌تی، لە قۆناغی ئەوەدایە هەیکەلی تەنزیمی خۆی رێکخاتەوە و پێداچوونەوە بکات بەو گرفت و ئاستەنگانەی لە رابردوودا بۆتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی گۆرانخواز سزای گۆرانی داوە. بۆیە لە ئیستادا لە هەوڵی هەستناوە دایە، لە هەوڵی ئەوەدایە ئاستەنگ و گرفتەکانی رابردوو و گلەی و نارەزایەکانی خەڵک چارەسەر بکات. خۆی بکاتەوە بە خاوەنی خواستەکانی خەڵک و نوێنەرایەتی خەڵک".
کۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستا‌ن، که له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، به ته‌نها یه‌ک کورسی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردووه، یه‌کێکه له‌و لایه‌نانه‌ی که ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به دڵی ئه‌وان نه‌هاتووه‌ته‌وه و تا ئێستایش شۆکی ئه‌و ئه‌نجامه به‌ری نه‌داون، عەبدولکەریم خۆشناو،بەرپرسی نوسینگەی هەڵبژاردنی هەولێری کۆمه‌ڵی دادگه‌ری، به نوچه‌نێتی ڕاگه‌یاند، ئه‌وان نه زانیاری‌یان له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه پێگه‌یشتووه، نه گفتوگۆیشییان له‌و باره‌وه کردووه، بۆیه وه‌ک ئه‌و گوتی:"لەئێستادا سەرکردایەتی لە کۆبوونەوەدا بووە، تاکو ئێستا دیار نییە بریار لەسەر چی دەدەن و چۆن خۆیان ئامادە دەکەن. لە ئێستادا بەدواداچوون بۆ هەڵبژاردنی عێراق دەکرێت، بزانین چۆنە، چۆن مامەڵە لەگه‌ڵ ئەو دۆخە بکەین، هێشتا قسە لەسەر هەڵبژاردنی کوردستا‌ن نەکراوە".
په‌رله‌مانی کوردستا‌ن، تا ئێستا پێج خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجام داوه، دواترینییان هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانه، که له ڕۆژی (30/ئه‌یلول/2018) به‌ڕێوه‌چوو، به گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی کوردستا‌ن بڵاوی کردووه‌ته‌وه، ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌مجۆره بوو:
لیستی پارتی دیموکراتی کوردستا‌ن (45) کورسی.
لیستی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستا‌ن (21) کورسی.
لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان (12) کورسی.
لیستی نه‌وه‌ی نوێ (8) کورسی.
لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی (7) کورسی.
لیستی به‌ره‌ی ئیسڵاح (5) کورسی.
لیستی سه‌رده‌م (1) کورسی.
لیستی ئازادی (1) کورسی.
لیستی پارتی گه‌شه‌پێدانی تورکمانی (2) کورسی.
لیستی پارتی چاکسازی تورکمانی (1) کورسی.
لیستی میلله‌ت (1) کورسی.
لیستی به‌ره‌ی تورکمانی (1) کورسی.
هاوپه‌یمانی یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی (3) کورسی.
لیستی ڕافیده‌ین (1) کورسی.
لیستی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی کلدانی سریانی ئاشوری (1) کورسی.
لیستی تاکی ئه‌رمه‌ن (1) کورسی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment