سه‌رۆكایه‌تى كۆمار سۆراخى پڕۆژه‌ یاساكه‌ى ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

راوێژكارێكى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار باس له‌ چاره‌نووسى پڕۆژه‌ یاساكه‌ى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق ده‌كات، كه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ى سامانى به‌ گه‌نده‌ڵى بردراو پێشكه‌شى خولى پێشووى په‌رله‌مانى كرد بوو، داوایش له‌ خولى نوێى په‌رله‌مان ده‌كات له‌ داهاتوودا بایه‌خ به‌ پڕۆژه‌كه‌ بدات.

عه‌بدوڵا زه‌یدى راوێژكارى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق باس له‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ ده‌كات كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق ئاماده‌ كراوه‌ و له‌ خولى پێشوو به‌ په‌رله‌مان دراوه‌.

زه‌یدى گوتى، "پرۆژه‌ یاساكه‌ به‌ په‌رله‌مانى عێراق دراوه‌، ره‌وانه‌ى لیژنه‌ى یاسايى كرا، به‌ڵام له‌و خولدا ده‌نگى له‌سه‌ر نه‌درا" دواتر هیوا ده‌خوازێ له‌ خولى داهاتووى په‌رله‌مان به‌ وردى تاوتوێى بكه‌ن و گۆڕانكاریى تێدا بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ى جارێكى تر ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى بكه‌نه‌وه‌.

له‌ مانگى ئایارى رابردوو به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق رایگه‌یاند، بۆ گێڕانه‌وه‌ى پاره‌ى به‌ گه‌نده‌ڵى بردراوى عێراق پڕۆژه‌ یاسایه‌كى به‌ په‌رله‌مانى عێراق داوه‌ و بڕه‌كه‌یشى به‌ زیاتر له‌ 150 ملیار دۆلار خه‌ملاند. ئه‌و كات زۆربه‌ى چاودێرانى سیاسى ئه‌و هه‌وڵه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆماریان به‌ پڕوپاگه‌نده‌ى سیاسى زانى.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین