مێژووى كودەتا لە وڵاتانى عەرەبى، سەرەتاکەى لە عێراق كۆتاييەكەى لە سوودان وەرگێڕان

نوچەنێت:

كودەتا سەربازييەكان لە وڵاتانى عەرەبى مێژووێكى درێژى نييە، بەتايبەت لە عێراق و سووريا، كە يەكەم كودەتاى سەربازى تێيدا روويداوە، دواتريش زۆرترين كودەتاى تێدا كراوە.

هەندێك لە نووسەران ئاماژە بەوە دەكەن، "يەكەم كودەتاى سەربازى لە وڵاتانى عەرەبى لە (1949) بە سەركردايەتى حوسێنى زەعيم دژ شوكرى قۆتلى لە سووريا كرا"، هەندێكى تر بۆچوونيان پێچەوانەيە، ئاماژە بەوە دەكەن، "يەكەم كودەتا لە (20) تشرينى يەكەمى (1936) بەكر سدقى سەرۆك ئەركانى سوپاى عێراق بوو لەسەردەمى مەليك غازى فشارى كرد، متمانە لە ياسين هاشمى سەرۆك وەزيرانى ئەو كاتەى عێراق سەندرايەوە. 

ئەگەرى ئەوەش هەيە دەستپێكى كودەتاكانى وڵاتانى عەرەبى لە سووريا بێت، دواتر بووە نمونەيەكى كلاسيكى بۆ كودەتاى دیکەى سەربازى لە وڵاتانى عەرەبى، ئەوەش لە كاتێکدا چارەنووسى هەردوو كودەتاى عێراق و سووريا لێك نزيكە، حوسێنى زەعيم نزيكەى چوار مانگ بەردەوام بوو لە دەسەڵات، پاشان سامى حەناوى كودەتاى بەسەر كرد و لە سێدارەى دا.

ئەوەى بەكر سدقى لە عێراق نزيكەى ساڵێكى خاياند، پاشان بە دەستى ئەفسەرێك لە باخچەى فڕۆكەخانەى موسڵ كوژرا.

هەرچەند كودەتاكەى حوسێنى زەعيم ماوەكەى كورت بوو، بەڵام لە سووريا هەشت كودەتا روويداوە، يەكەميان لە مانگى ئادار بوو، دووەم لە مانگى ئابى هەمان ساڵ بوو، كە سامى حەناوى حوسێنى زەعيمى لادا.

سێيەم: لە مانگى كانوونى دووەمى (1951) بە سەركردايەتى ئەديب شيشكلى دژ بە هاشم ئەتاسىى.

چوارەم: لە مانگى شوباتى (1954) بە سەركردايەتى مەئمون كوزبەرى دژ بە ئەديب شيشكلى.

پێنجەم: لە كانوونى دووەمى (1961) بە سەركردايەتى حەيدەر كوزبەرى دژ بە يەكێتى دەوڵەت بوو لەگەڵ ميسڕ لەسەردەمى جەمال عەبدولناسر.

شەشەم: لە مانگى ئادارى (1963) بەسەرۆكايەتى لوئەى ئەتاسى و حزبى بەعس دژ بە حكومەتى نازم قودسى.

حەوتەم: لە مانگى شوباتى (1966) بوو بەسەرۆكايەتى سەڵاح جەديد دژ ئەمين حافز.

هەشتەم: حافز ئەسەد دژ بە سەڵاح جەديد ئەنجامى دا، كە بە جووڵانەوەى راستكردنەوەى رێڕەوى حكومڕانى ناسرابوو. 

سوودان لە پلەى دووەمى ئەو وڵاتانەيە زۆرترين كودەتاى تێدا ئەنجام دراوە، كە تا ئێستا حەوت كودەتاى تێدا ئەنجامدراوە، دواين كودەتا بە سەركردايەتى عەبدولفەتاح بورهان دژ بە عەبدوڵا حەمەدۆك بوو.

عێراق لە پلەى سێيەم دێت، کە تا ئێستا پێنج كودەتاى سەربازى تێدا ئەنجام دراوە و سەركەوتوو بوونە.

يەكەم: كودەتاى بەكر سدقييە، لە (1936) چوار ساڵ دواى سەربەخۆى فەرمى عێراقە لە بەريتانيا.

دووەم: لە (1958) بە سەركردايەتى عەبدولكەريم قاسم كە مەليك فەيسەڵى دووەمى لەسەر حكوم لادا، كۆتايى بە دەسەڵاتى پادشايەتى هاشمى لە عێراق هێنا.

سێيەم: لە (1963) بە عەبدولسەلام عارف بەهاوكارى ئەحمەد حەسەن بەكر عەبدولكەريم قاسمى لادا.

 چوارم: عەبدولسەلام عارف دژ بە حزبى بەعس ئەنجامى دا.

پێنجەم:  ئەحمەد حەسەن بەكر كودەتاى دژ بە عەبدورەحمان عارف كرد. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین