هێرشه‌كه‌ى داعش بۆ سه‌ر شاره‌بان خوێناویترین بوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى عێراق دوایین ئامارى قوربانیانى هێرشه‌كه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش بۆ سه‌ر شه‌ره‌بان راده‌گه‌یێنن و ده‌ڵێن 15 كوژراو و 17 بریندار هه‌یه‌.

شه‌وى رابردووى رێكخراوى تیرۆریستى داعش هێرشى كرده‌ سه‌ر گوندى هه‌واشه‌ له‌ قه‌زاى شاره‌بانى سه‌ربه‌ پارێزگاى دیاله‌، ده‌یان كه‌سى سڤیلى كرده‌ قوربانى. به‌گوێره‌ى دوایین ئامار كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، 15 شه‌هید و 17 بریندار له‌ كرده‌ تیرۆریستییه‌كه‌ هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى ئیلاف له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات، ئه‌و كوشتارگه‌یه‌ى داعش ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵكى سڤیل ئه‌نجامى داوه‌، به‌ خوێناویترین رووداو داده‌نرێت له‌ دواى 2017 وه‌.

ماڵپه‌ڕه‌ عه‌ره‌بییه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات پێشتر مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ عێراق هۆشداریى له‌وه‌ دا بوو كه‌ داعش به‌ دواى كه‌لێنێك ده‌گه‌ڕێت بۆئه‌وه‌ى كرده‌ى تیرۆریستى ئه‌نجام بدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین