چین داواى لابردنى باج و سزا سەپێندراوەکان لە ئەمەریکا دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت:

میدیای فەرمیی چین بە ئاماژەدان بە دیداری ئۆنلاینی نێوان لیو هی جێگری سەرۆک وەزیرانی چین و جانێت یلین وەزیری خەزێنەی ئەمریکا دەڵێت، هەردوولا خوازیاری بەردەوامیی پەیوەندییەکانیانن، ئەوەش لەکاتێکدایە کە گرژییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوولا بەردەوامن.

ئاژانسی فەرمیی هەواڵی (شینخوا)ی چینی دەڵێت گفتوگۆکان "کردەیی، ڕاشکاو و بونیاتنەر" بوون لەبارەی بابەتە ئابوورییەکان و هاریکاریی نێوان هەردوولا و لایەنەکانی دیکەش.

لە بەیاننامەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاش لەبارەی ناوەڕۆکی گفتوگۆکاندا هاتووە کە هەردوولا "گفتوگۆیان کرد لەبارەی دۆخی ئابووری و دارایی لە هەریەکە لە چین و ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوڕابوون کە پەرەسەندنەکانی ئابووری هەردوولا کاریگەریی گرنگیان لەسەر ئابووریی جیهان هەیە".

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە، خاتو یلیین بە ڕاشکاوی ئاماژەی بەو بابەتانە کرد کە لای ئەمریکا گرنگن.

لایەنی چینیش وتوویانە ئەوەى لای ئەوان گرنگە لابردنی باجە زیادکراوەکان و ئەو سزایانەیە کە ئەمریکا سەپاندوونی، هەروەها مامەڵەکردنی دادپەروەرانە لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکان.

ویلایەتە یەکگرتووەکان چین تۆمەتبار دەکات بە هەڵسوکەوتی نادادپەروەرانە لە بواری بازرگانیدا، هەروەها خراپ بەکارهێنانی پشتیوانیی حکومی لە کۆمپانیاکان، و سەپاندنی کۆت و بەند بەسەر هاوردەی بیانی بۆ ناو بازاڕەکانی چین، و پێشێلکردنی مافی خاوەندارێتی بیرۆکە بازرگانییەکان، و ناچارکردنی کۆمپانیا بیانییەکان کە تەکنۆلۆجیاکانیان بگوێزنەوە بۆ چین.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین