سزایەکانی ئەمریکا بۆ ئێران بێ سوود بووە ئابووری جیهان

نوچەنێت

ئابووری ئێران و ئاستی هەناردەکردنی لە 2021 و وێڕای سزایە ئابووریەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ئاستی هەناردەکردنی پترۆکیمیای ئێران بە ڕێژەی ٪50 زیادیکردووە

ئەمینداری گشتی تۆڕی پیشەسازی پترۆکیمیای ئێرانی Secretary General of the Iranian Petrochemical Industry Association (APIC)، ئەحمەد ماهدا فای بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند “ وێڕای ئەوەی سزاییە ئابووریەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران بوونە بۆ رێگریەکی زۆر، بەڵام تا ئەم ساتە ئاستی هەناردەکرنی بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێران نەوەستاوە و بەردەوامە لە هەڵکشان”.

هەروەها وتیشی “ پێویستە ئیدارەی تازەی ئێران کاری جدی لە سێکتەری پترۆکیمیای بکات، چونکە لەو رێگەیەوە دەتوانین پەرە بە ئاووبری وڵاتامان بدەین”

ئەحمەد ماهدا فای ئەوەیشی زیادکرد"یەکێک لە فاکتەرەکانی  هێنانی پارەی بیانی بۆ ناو بازاڕی ئێران، زیادکردنی بەهای بەرهەمە پترۆکیمیایەکانە بۆ 80 تا 100 دۆلار، ئامانجی ئێران زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی پترۆکیمیایە بۆ 100 تا 137 ملیۆن تۆنی ساڵانە".

بە گوێرەی قسەکانی ئەحمەد ماهدا فای، ٪50ــی ئەو پارە بیانییەی دێتە ناو بازارەکانی ئێران لە ڕێگەی هەناردەکردنی بەرهەمە پترۆکیماییەکانەوەیە  و تەنیا  لە ساڵی 2020، داهاتی ئەو سێکتەرە زیاتر لە 15 ملیار دۆلار بوو و لە پلانماندایە ئەو ریژەیە بۆ 50 ملیار دۆلار بەرزبکەیەوەن تا 2027. 

سەپاندنی سزایە ئابووریەکانی سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە بووە هۆی داتەپینی ئابووری حکوومەتی تەهران، هەرچەندە بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسی ئەمریکی بێت، سزاییە ئابووریەکانی ئێران بۆتە هۆی زیانی دەیان ملیار دۆلار لەکەرتی ئابووری ئێران، بەڵام بە گوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان ئاستی داهاتی نەوتی ئێران سالانە 50 ملیار دۆلارە.  لە هەمانکاتدا  دوای سێکتەری نەوت و گاز، سێکتەری پیشەسازی پترۆکیمیای، بە دووەم  سەرچاوەی سەرەکی داهاتی تاکی ئێران دادەنرێت

بڵاوکردنەوەی ئاستی دهاتەکانی وڵاتی ئێران و هەڵکشانی لە کاتێکدایە، دەزگای نوچ لە کاتی هەڵبژاردنەکانی ئێران، پلانی سەرۆکی پێشبینیکراوی ئێرانی بۆ کەرتی نەوت و گاز لە ڕاپۆرتیكی شیکاریدا بڵاوکردەوە

لە راپۆرتەکدا، راوژێکاری باڵای سەرۆکی تازەی ئێران، سیاسەتی ئیبراهیم رەئیسی لە بارەی وزەی ئێران خستەروو و ڕایگەیاند " پیشبینی ناکەم  ئێران ڕێژەی بەرهەمهێنانی وزەی وڵاتەکەی زیاد بکات، تەنانەت ئەگەر سزاییە ئابووریەکانیش لەسەر ئەو وڵاتە هەڵبگیرێن، لەبەرامبەردا ئێران کار بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی بەرهەمە پترۆکیمیاییەکان دەکات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین