عێراق داهاتى نه‌وتى مانگى رابردوو ئاشكرا ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاشكراى ده‌كات، له‌ مانگى رابردوو "كانوونى یه‌كه‌م" زیاتر له‌ 101ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى به‌ داهاتى زیاتر له‌ حه‌وت ملیار دۆلار ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كردووه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ یه‌كى كانوونى دووه‌م، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند له‌ مانگى رابردوو 101 ملیۆن و 579 هه‌زار و 927 به‌رمیل نه‌وتى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كردووه‌، داهاته‌كه‌یشى حه‌وت ملیار و 37 ملیۆن دۆلار بووه‌.

له‌ مانگى رابردوو "كانوونى یه‌كه‌م" 98 ملیۆن و 570 هه‌زار و 290 به‌رمیل له‌ كێڵگه‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق به‌رهه‌مهێنراون، كه‌چى به‌رهه‌مى نه‌وتى كه‌ركووك دوو ملیۆن و 700 هه‌زار و 95 به‌رمیل بووه‌. به‌مه‌یش تێكڕایى رۆژانه‌ سێ ملیۆن و 277 به‌رمیل نه‌وت بووه‌، به‌ تێكڕایى نرخى 72 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، له‌م مانگه‌وه‌ به‌رهه‌مى نه‌وتى عێراق  رۆژانه‌ بۆ سێ ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیل به‌رز ده‌كرێته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین