عێراق مانگى داهاتوو بڕى نه‌وتى هه‌نارده‌كراوى زیاد ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئاشكراى كرد مانگى داهاتوو وڵاته‌كه‌ى ده‌ست به‌ زیادكردنى نه‌وتى هه‌نارده‌كراو ده‌كات و پێشبینى كرد جگه‌له‌ نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌نارده‌ى عێراق بگاته‌ سێ ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30ى كانوونى یه‌كه‌م ئیحسان عه‌بدولجه‌بار له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ له‌ مانگى داهاتووه‌وه‌، وڵاته‌كه‌ى ده‌ست به‌ زیادكردنى هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌كات و گوتى، "له‌ مانگى كانوونى دووه‌م بڕى نه‌وتى هه‌نارده‌كراو ده‌گاته‌ سێ ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیل، جگه‌له‌ نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان".

وه‌زیرى نه‌وتى عێراق روونیشى كرده‌وه‌ له‌ مانگه‌كانى دواتریش، به‌گوێره‌ى بڕیارى رێكخراوى ئۆپیك هه‌ر مانگه‌ى عێراق 40 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زیاتر هه‌نارده‌ ده‌كات.

دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڕۆنا له‌ ساڵى 2020  و دابه‌زینى نرخى نه‌وت، وڵاتانى به‌رهه‌مهێن له‌سه‌ر سنوورداركردنى به‌رهه‌مى نه‌وتى وڵاتان رێككه‌وتن، بۆئه‌وه‌ى سه‌قامگیرى به‌ بازاڕى نه‌وت بده‌ن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین