سه‌در: حكومه‌تى زۆرینه‌ى پێكده‌هێنین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ئاشكراى ده‌كات، حكومه‌تى داهاتوو حكومه‌تى زۆرینه‌ ده‌بێت و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ ناكۆكى له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكى سیاسى نییه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ یه‌كى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در باسى ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كردووه‌، دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ناكۆكى له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك نییه‌، ته‌نیا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى چاكسازيى ناوخۆ و ده‌ره‌كى، نیشتمانپه‌روه‌رى و پاشكۆیه‌تى نه‌بێت.

سه‌در ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات حكومه‌تى داهاتوو "زۆرینه‌ى نیشتیمانى" ده‌بێت و په‌رله‌مانیش به‌سه‌ر دوو لایه‌ن دابه‌ش ده‌بێت لایه‌نێك حكومه‌ت پێكده‌هێنێ و پاڵپشتى حكومه‌ت ده‌كات، لایه‌نێكى تریش ئۆپۆزسیۆنه‌.

لایه‌نه‌ دۆڕاوه‌كانى شیعه‌ له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دان ره‌وتى سه‌در رازى بكه‌ن "خاوه‌ن 74 كورسییه‌" حكومه‌تى ته‌وافووقى پێكبهێنێن، ئه‌میر كه‌نانى سه‌ركرده‌ له‌ سه‌در دوێنێ ئه‌و داوایه‌ى ره‌تكرده‌وه‌ و گوتى، "ئه‌گه‌ر دۆڕاو و براوه‌ رێكبكه‌ون سوودى هه‌ڵبژاردن چییه‌!".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین