ئەمەریکا بڕى ئەو پارە ئاشکرا دەکات بە لیوا هاوبەشەکانى پێشمەرگەى داوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئاژانسێکى ئەمەریکى، بڕى ئەو هاوکارییە ئاشرا دەکات کە ئەمساڵ داویانە بە لیوا هاوبەشەکانى پێشمەرگە و دەشڵێت، ئەمەریکا مووچە تەنها بەوانە دەدات کە سەر بە لیوا هاوبەشەکانە، هەر کاتێیەکەکانی 70 و 80 چوونە نێو ریزی لیوا هاوبەشەکان، هەمان مافی لیوا هاوبەشەکانیان دەبێت.

بەپێى ڕاپۆرتێکى پشکنەرى ئەمەریکى، کە بە هاوبەشى لەلایەن ئاژانسێکى هاوبەشى وەزارەتى بەرگرى و وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریک دەنووسرێ لەسەر ئەو هەوڵانەى لەسێ مانگى ڕابردوو ئەنجامدراوە بۆ رووبەڕووبوونەوەى داعش،تێیدا هاتووە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە چوار مانگى سێیەمی (49) ملیۆن دۆلاری وەکو مووچە داوەتە لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە.

هاوکات ڕاپۆرتەگە جگە لەوەى تیشک دەخاتەسەر هەنگاوەکانى چاکسازى لە وەزارەتى پێشمەرگە، روونیشدەکاتەوە، وەزارەتی پێشمەرگە دەیەوێت هێزەکانی پێشمەرگە لە ژێر چەتری خۆی یەکبخات، بەڵام ئێستا گواستنەوەی هێز لە یەکەکانی (70) و (80) بۆ نێو لیوا هاوبەشەکان سنووردارکردووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە ئەو مووچەیەی ئەمریکا بە پێشمەرگە دەیدات لە (60) ملیۆن دۆلار بۆ هەر سێ مانگ جارێک سنووردارکراوە.

سەبارەت بە دابینکردنى مووچە لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ سەرجەم هێزەکانى وەزارەتى پێشمەرگە، ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەدەکات، هەر کاتێ یەکەکەکانى (70) و (80) بە تەواوى چوونە ژێر چەترى وەزارەتى پێشمەرگە، هەمان مافى لیوا هاوبەشەکانیان دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین