دانوستاندنەكانى ديمەشق و هەسەدە دەبنە بەربەست لەبەردەم ئۆپراسيۆنى توركيا
نوچەنێت:
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خۆئاماده‌كردنی توركیا، حكومه‌تی سووریا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌سه‌ده دانوستانەكانیان دەست پێكرد، هه‌ردوولاش خۆیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی توركیا ئاماده ده‌كه‌ن.
پێنجشه‌مه‌ی رابردوو هێزه‌كانی هه‌سه‌ده دوای ساڵێك و سێ مانگ كۆتاییان به ئابڵوقه‌ی سه‌ر هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د له قامیشلۆی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا هێنا، ئادار خه‌لیل یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، "ئاماده‌ین گفتوگۆی بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ سووریا بكەین".
نووسەرى تورك ئه‌تیشیتینار ئه‌تشیتین له بابه‌تێكی له رۆژنامه‌ی خه‌به‌ر تورك ده‌ڵێت، "له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ناوخۆ سووریا له (2011) و هه‌وڵه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له رێگه‌ی توركیا، دیمه‌شق كارتی په‌كه‌كه‌ی دژ بە توركیا بەكار هێنا، چونكه سووریا ئەو كارتە بەكاریگەرتر دەزانێت بەراورد بە هەوڵەكانى خۆى دژ بە توركیا.
لادانی مه‌زلوم عه‌بدی
نووسه‌ر لە بەشێكى تر‌ى بابەتەكەى باس لە هه‌واڵى لادانى مه‌زوڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له پۆسته‌كه‌ی دەكات، پێى وایە، "ئه‌و پیاوه بۆ رۆژئاوا و ئه‌مریكا زۆر گرنگه، له شوێنی ئەو مه‌حموده ره‌ش داندراوه، كه یه‌كێكه له نزیكه‌كانی جه‌میل بایك".
ئیدارەى ئەمریكاش بەو بڕیارە رازى نییە، بەڵام ئیداره‌ی قه‌ندیل ده‌یه‌وێت ستراتیژیه‌تێكی نوێ په‌ره پێبدات، ئه‌وه‌ش دوای شكسته‌كانی پێنج ساڵی رابردووە له ناوچه‌ی گارا و زاب و هه‌فتانینی ناوچە سنوورییەكانى عێراق، سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت ئه‌و هێڵه نوێیه په‌ره پێبدات، دیاریكردنی مه‌حمودیش یەكەم هەنگاوە بەو ئاراستەیە.
سەركردایەتى پەكەكە هەوڵدەدات (450) چه‌كداری باكووری عێراق بگوازێته‌وه سووریا، ئه‌وه‌ش له‌كاتێدایه هێزه‌كانی توركیا له‌و ناوچانه پێگه‌یان به‌هێزه.
دیدارى نێوان كورد و سووریا
جموجوڵه‌كانی باكووری سووریا له‌كاتێکدایه هێزه‌كانی ئه‌سه‌د له ده‌وروبه‌ری ره‌قه پێگه‌ی خۆیان به‌هێز ده‌كه‌ن، هێزه‌كانی رووسیاش بنكه‌ی سه‌ربازیی نوێ له مه‌نبه‌ج داده‌مه‌زرێنن، سوپای نیشتیمانی سووریا و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له ته‌لره‌فعه‌ت رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونەتە‌وه.
ئه‌و نووسه‌رە ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، "سه‌ركرده‌كانی رۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق دانیشتوون، هه‌ر یه‌ك له رووسیا و ئه‌مریكاش دڵنیایی پارێزگاری‌یان بە كورد داوە، له لایه‌كی تریشه‌وه هاوكاری زۆرى سوپاى سووریا گه‌یشتۆته ناوچه‌ی عه‌ین عیسا و ته‌لته‌مر، ئه‌وه‌یش به‌ڵگه‌یه لەسه‌ر هاوكاری نێوان هه‌سه‌ده و هێزه‌كانی ئه‌سه‌د له باكووری سووریا".
ئایه هێزه كوردییه‌كان سه‌ركه‌وتوو ده‌بن؟
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، "هێزه كوردییه‌كان داوایان له رووسیا كردووه، دڵنیاییان پێ بده‌ن بۆ رێگری له ئۆپراسیۆنه‌كانی توركیا به‌رانبه‌ر دووركه‌وتنه‌وه‌یان به قووڵایی (32) كیلۆمه‌تر بۆ ناوخاكی سووریا و پێدانی ئه‌و ناوچانه به هێزه‌كانی حكومەتى سووریا، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری رووسیا و حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د".
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی پێشوو باس له جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوی یاسایی ئیداره‌ی خۆجێی و داننان به زمانی كوردی و به‌شداری كورد له به‌ڕێوەبردن و پێدانی مافه كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه‌كان و رێژه‌ی داهاتی نه‌وت بۆ په‌ره‌پێدانی ناوچه كوردییه‌كان ده‌كات، به‌ڵام هه‌ندێك مه‌رج هه‌یه بەرەوپێشچوونی دانوستانه‌كانی نێوان حكومه‌ت و رووسیا و كورد ئاڵۆز ده‌كات، دیمه‌شق ئاماده‌یه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئیداره‌ی خۆجێى بكات، به‌ڵام ده‌ستكاری یاساكه ده‌كات، هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندیی ئیدارى و سیاسی ناوچه كوردییه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له هێشتنەوەى هێزه‌كانی هه‌سه‌ده هەیە مۆركی سه‌ربازی و هه‌ڵكردنی ئاڵای تایبەت بەخۆیان هەبێت، سەبارەت بە دۆسیەى نەوتیش دیمەشق سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت نه‌وت به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه بێت.
دۆخی مه‌یدانی زۆر ئاڵۆزه
ئه‌كدۆغان ئۆزكان نووسەرى تورك لە بابەتێكدا ده‌ڵێت، "ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌نقه‌ره لەو ئۆپراسیۆنه جیاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌یه و به‌ستنه‌وه‌یه‌تی به ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆى."
هه‌رچه‌نده ئه‌نقه‌ره دیزاینێكی تری داڕشتووه، به‌ڵام دۆخی مه‌یدانی بۆ هه‌ر ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی توركیا گونجاو نییە، چونكه ئه‌مریكا له (2021) ژمارەى بنكە سەربازییەكانى گەیشتە (33) كە بۆ كارى چاودێرى له‌و ناوچه‌یه بەكاریان دەهێنێت، لەو ژمارەیە (19) له حه‌سه‌كه‌یه، (10) له دیر زوره.
ئه‌نقه‌ره‌ش له‌و بڕوایه دایه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئه‌و بنكانه چۆڵ بكات، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده گۆشه‌گیر ده‌بن.
ئۆزكان ده‌ڵێت، "توركیا چه‌ندین به‌ربه‌ستی له‌به‌رده‌مه، له‌لایه‌ك رووسیا چه‌ندجارێك ناوچه‌كانی نزیك له سنوره‌كانی توركیای بۆردوومان كردووه، له لایه‌ك واشنتن جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه له داهاتوێكی نزیك هێزه‌كانی له سووریا ناكێشێته‌وه.
ئه‌و نووسه‌ره پێشی وایه، ئەگەرى ئۆپراسیۆنى سەربازى توركیا لاوازە، چونكە ئه‌مریكییه‌كان یا چاوه‌ڕوانی كشانه‌وه‌ی توركیا له سووریا ده‌كه‌ن، یاخود ده‌یانه‌وێت زه‌مینه‌یه‌ك بسازێنن ئەو ناوچانە راده‌ستی رووسیا بكه‌ن، بۆیە دەرفەتى دەستپێكردنى ئۆپراسیۆنەكان بۆ ئەنقەرە زۆر لاوازە، چونكە پێویستى بە رەزامەندى رووسیا و ئەمریكایە، ئه‌وه‌ش بەكشانه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێی هێزه‌كانی ئه‌مریكا دەبێت، هه‌رچه‌نده واشنتنیش رایگه‌یاندووه هێزەكانمان ناكشێنینه‌وه، هۆشداریشیان داوەتە توركیا ئۆپراسیۆن ئەنجام نەدات.
ئاڵۆزییه‌كانی رووسیا
رووسیا بە درێژایی هێڵی ته‌لره‌فعه‌ت بۆ ته‌لته‌مر بوونى هەیە، ئه‌وان نایانه‌وێت هێزه‌كانی توركیا له‌و ناوچانه بن، ئه‌وه‌ش واته ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له عه‌ین عیسا بۆ ته‌لته‌مر زۆر قوڕس ده‌بێت، چونكه هێزه‌كانی مۆسكۆ له‌و ناوچانه‌ن، ئه‌نقه‌ره‌ش ئاماده نییه رووسیا به‌ره‌یه‌كی نوێى ململانێ له‌و ناوچه‌یه هاوپه‌یمانه‌كانی بكاته‌وه.
ئه‌و نووسه‌رە پێشیوایه رووسیا به میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی ئێران له ته‌لره‌فعه‌ت هه‌راسان بووه، ئاماده‌ش نییه له مه‌نبه‌ج سازش بكات، چونكه بنه‌ی سه‌ربازی نوێی لێیه، تاكه ناوچه كۆبانێیه سازشی له‌سه‌ر بكات.
ئایا كۆبانێ تاكه بژارده‌یه بۆ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی؟
رووسیا (83) خاڵی سه‌ربازی له هه‌موو ناوچه‌كه هه‌یه، هه‌وڵده‌دات فڕۆكەخانەى قامشلی فراوان بكات و بیكاته بنكه‌یەكى سەربازى، خاڵێكی چاودێری سه‌ربازیشی له ده‌وروبه‌ری كۆبانێ هه‌یه.
هەرچى توركیایە ده‌یه‌وێت نه‌خشه‌كه له جه‌رابلوسه‌وه بۆ ته‌ئه‌بیه‌ز داڕێژته‌وه، به‌بێ گه‌یشتن به رێگه‌ی ستراتیژی (ئێم 4) بۆ ئه‌وه‌ی رۆژهەڵات و رۆژئاواى فوڕات پێكەوە ببەستێتەوە، ئه‌و هه‌وڵەشى بۆ ئه‌وه‌یه بگاته ئه‌و رێگه‌ی له چه‌ند ئاڕاسته‌یه‌ك ده‌چێته‌وه كۆبانێ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی رووسیا ئه‌و هه‌نگاوه زۆر به هه‌ند هه‌ڵنه‌گرێت، پێویسته توركیا پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بێت له ئیدلیب.
ئه‌کدۆغان ئۆزكان پێشی وایه، "مۆسكۆ زۆر به چڕی هه‌وڵده‌دات ناكۆكییه‌كانی كورد و سووریا كۆتایی پێ بهێنێت، به‌وه‌ش خزمه‌تێكی سنووردار به‌به‌رژه‌وه‌ندی توركیا ده‌كات."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment