ئەمریکا: نرخی گازی سروشتی زێدەتر دەبێت ئابووری جیهان

نوچەنێت

زستانی سارد و هەڵكشانی خواست بۆ بەکاربردنی گازی سروشتی، دەبنە هۆی زیاتربوونی نرخەکانی گازی سوشتی بۆ زێدەتر لە 5.53 دۆلار بۆ هەر ملیۆنێک یەکەی گەرمی بەریتانی لە بازارەکانی ئەمریکادا

ئاژانسی وزەی ئەمریکا، تازەترین ڕاپۆرتی تایبەت بە بەرهەمهێنان، بەکاربردن و داهاتووی نرخەکانی گازی سروستی لەبازارەکاندی وزەدا بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بەهۆکاری کەشوهەوای سارد و زستانێكی سەخت، پێشبینی دەکرێت نرخی گازی سروشتی بۆ زیاتر لە 5.53 دۆلار بۆ هەر ملیۆنێک یەکەی گەرمی بەریتانی بەرزببێتەوە، بەڵام لە بەرامبەردا، نرخەکانی گازی سروشتی لە شوباتی ساڵی 2022 نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینن.

هۆکاری سەرەکی لە بەرزبوونەوەی نرخی گزی سروشتی، دابەزینی ئاستی کۆگایەکانی عەمبارکردنی گازە لە 2.1 ترلیۆن پێ سێجا بۆ 1.6 ترلیۆن پێ سێجا، ئەمەیش بە هۆی زیادبوونی خواستی بەکاربەر دەبێت لە زستانی ساردو سەختدا.

بەراورد بە 5 ساڵی رابردوو، ڕێژەی گازی عەمبارکراو بە ڕێژەی ٪4 دابەزیووە،  زۆرترین ڕێژەی کارەبا لە ماوەیەدا بەرهەمهاتووە، بەڵام ئاژانسی وزەی ئەمریکا، پێشینی دەکات لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوودا، نرخەکانی گازی سروشتی بۆ هەر ملیۆنێک یەکەی گەرمی بەریتانی لە 3.93 دۆلار جێگر ببێت.

سەبارەت بە ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی ئەمریکا، لە مانگی رابردوو، تێكڕای ڕێژەی بەرهەمهێنان 94.9 ملیار پێ سێجا بووە و بەراورد بە مانگی سێپتێمبەر ئەو ڕێژەیە بەرزبۆتەوە و پێشبینی دەکرێت تا کۆتای ساڵ، ئاستی بەرهەمهێنان بۆ 95.2 ملیار پێ سێجا بەرزببێتەوە.

هەرچی تایبەتە بە ڕێژەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە ساڵی 2022ــدا، ئاژانسی وزەی ئەمریکا پێشبینی دەکات، ئاستی بەرهەمهێنان بۆ 96.69 ملیار پێ سێجا زیاد بکات. هاوکات ئاستی بەکاربردنی گازی سروشتی لە بازارەکانی ئەمریکا بە 83.03 ملیار پێ سێجا دەخەمڵێنرێت و پێشبینی دەکرێت بۆ ساڵی داهاتوو، ڕێژەکە بگات بە 83.06 ملیار پێ سیجا.

نرخی نەوت وگاز بەردەوامە لەهەڵکشان و لە ماوەی تەنیا شەش مانگدا، نرخەکانی نەوت لە بازارەکانی ئەمریکادا بەرێژەی ٪65 بەرزبوونەتەوە، لەهەمانکاتدا، نرخی بەنزین بەراورد بە ساڵی 2014 بڕی سێ دۆلار بۆ هەر گاڵۆنێک زیادی کردووە، هەروەها ئاستی وزەی عەمبارکراو لە کۆگایەکانی عەمبارکردنی نەوت و گاز بەراورد بە 5 ساڵی ڕابردوو بۆ نزمترین ئاست دابەزیوون.

سەبارەت بە گازی سروشتی، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە بازارەکانی ئەمریکدا ڕێژەی ٪30 پشت بە گازی سروشتی دەبەستێت، بەلام لە پێشبینی زستانێکی چاوەڕوانکراودا، نرخی هەر ملیۆن پێ سێجا بڕی 5 دۆلار زیاتر بەرزبۆتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین