رۆژنامه‌یه‌كى ئیسرائیلى:  ئێران 200 مووشه‌كى دوورهاوێژى له‌ عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ئێران
رۆژنامه‌ى جیوزالیم پۆستى ئیسرائیلى ئاشكراى كردووه‌، ئێران 200 مووشه‌كى له‌ناو عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئامانجیشى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئیسرائیله‌، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا به‌دوورى ده‌زانێ له‌م نزیكانه‌ به‌ریه‌ككه‌وتنێك له‌نێوان ئیسرائیل و ئێران رووبدات.

رۆژنامه‌ ئیسرائیلییه‌كه‌ ده‌ڵێ، له‌ كاتێكدا كه‌ گرژییه‌كانى نێوان ئێران و زۆربه‌ى وڵاتانى رۆژئاوا به‌رز ده‌بێته‌وه‌، ئیسرائیل هه‌ست به‌ نیگه‌رانى ده‌كات له‌وه‌ى نزیكه‌ى 200 مووشه‌كى دوورهاوێژى له‌ عێراق داناوه‌ بۆئه‌وه‌ى له‌دژى ئیسرائیلى به‌كاریان بهێنێ.

له‌ به‌شێكى ترى راپۆرته‌كه‌ رۆژنامه‌كه‌ به‌دوورى ده‌زانێ به‌م نزیكانه‌ به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان ئێران و ئیسرائیل رووبدات و له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ده‌ڵێ، ئێران له‌ ترسى ئه‌وه‌ى ئیسرائیل هێرش بكاته‌ سه‌ر ناوخۆى ئێران ئه‌و مووشه‌كانه‌ى جێگیر كردووه‌.

له‌ هه‌مان كاتدا باس له‌وه‌یش ده‌كات له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو ئیسرائیل دوو جار هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ر ژێرخانى ئێران له‌ سووریا.

چه‌ندان جار به‌رپرسانى ئیسرائیلى به‌ راشكاوى گوتوویانه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك هه‌ست به‌ مه‌ترسى ئێران بكه‌ن ئه‌وا زه‌برێكى لێده‌ده‌ن.

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین