ئاژانسی وزەی جیهانی: نرخەکانی گازی سروشتی دانابەزن ئابووری جیهان

نوچەنێت

هاتنی زستانی سارد و زیادبوونی خواستی جیهانی بۆ بەکاربردنی گازی زیاتر، هۆکارن لە مانەوەی نرخەکانی گازی سروشتی لە هەڵكشانی بەردەوام و ئاژانسی وزەی جیهانی دووپاتیکردەوە، پێشبینی ناکەین نرخەکانی گازی سروستی لەم زستانە دابەزین بە خۆیەوە ببینن.

فاتیح بیرۆل سەرۆکی ئاژانسی وزەی جیهانی، زانیاری تازەی لەبارەی نرخەکانی گازی سروستی ئاشکرا کردن

بیرۆل لە میانەی بەشداریکردنی لە چالاکییەکی شاری ئیستەنبوول، بە میدیایەکانی ڕاگەیاند" نرخەکانی گازی سروستی بە بەرزی دەمێننەوە"

هەروەها وتیشی" ئەگەر زستانی ئەمساڵ سەخت و سارد نەبوو و ڕووسیا گازی زیاتری هەناردەی بازارەکانی ئەورووپا کرد، ئەوا ئەگەرێک هەیە نرخەکانی گایز سروشتی نزم ببنەوە".

لێدوانی بەرپسری ئاانسی وزەی جیهانی لەبارەی نرخی گازی سروستی لە کاتێکدایە، نرخەکانی گازی سروشتی بەڕێژەی ٪113 بەرزبوونەتەوە و هەر هەزار تۆن  گاز بە زیاتر لە 5 دۆلار دەفرۆرشێت. ئەمەیش بووە هۆی نارەزایەتی وڵاتانی بەکاربەر و تۆمەتبارکردنی رووسیا بە بەکارهێنانی گازی سروشتی وەک چەکێک دژی ئەورووپا، بەڵام سەرۆکی رووسیا، ئەم تۆمەتانەی ڕەتکردنەوە و بەهەڵسەنگاندێکی چەوت ناوی بردن و لەهەمانکاتدا هۆکاری دروستبوونی قەیرانی گازی لە جیهان بەستەوە بە سیاسەتی هەڵەی وڵاتانی ئەورووپا لە بەرهەمهێنانی وزە لە 10 ساڵی ڕابردوودا.

هەروەها سەرۆکی رووسیا دووپاتیکردەوە، تاکە چارەسەر بۆ قەیرانی گاز لە ئەورووپا، واژووکردنی گڕێبەستی دوور مەودایە و ڕووسیا ئامادەی ڕێککەوتنی تازەیە. لە هەمانکاتدا، ئەمریکا ڕووسیا بە هۆکاری سەرەکی پشت قەیرانەکانی نرخی گازی سروشتی تۆمەتبار کرد و ئاشکرای کرد" رووسیا گازی سروشتی وەک چەکێک دژی بازارەکانی ئەورووپا بەکاردەهێنێت".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین