گازی سروشتی هۆکاری زیادبوونی خواستی سەر نەوتە ئابووری جیهان

نوچەنێت

زستانی ساردی بازارەکانی ئەورووپا و بەرزبوونەوەی نرخەکانی گاز و کارەبا دەبنە هۆی بەکاربردنی نەوت لە جیاتی گازی سروشتی، ئەمەیش خواستی سەر نەوت بە 500 بۆ 600 هەزار بەرمیل نەوت بەراورد بە ئاستی خواستی ئێستا لە ڕۆژێکدا بەرزدەکەنەوە.

وەزیری وزەی سعوودیە هۆکاری زیادبوونی خواستی سەر نەوت ئاشکرا دەکات.

وەزیری وزەی سعوودیە شازادە عبدولعەزیز کوری شا سەلمان، لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆربەندی هەفتەی سیرای هیندی دەربارەی هۆکاری زیادبوونی خواستی سەر نەوت وتی" ئەو بەکاربەرانەی گازی سروشتی کە پەنا دەبەنە بەر بەکاربردنی نەوت، دەبێتە هۆی زیادبوونی خواستی سەر نەوت لە نێوان 500 بۆ 600 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا"

هەروەها وتیشی" زستانی ساردی ئەورووپا و گرانبوونی نرخەکانی گاز و کارەبا لە بازارەکانی ئەورووپا، ڕێژەی بەکاربەرانی نەوت زیاتر دەکەن و خواستی سەر نەوت بەرزتر دەبێتەوە"

 شازادە عبدولعەزیز کوری شا سەلمان،  زانیاری دەربارەی ڕۆلی ئۆپێک و هۆکارەکانی زیادنەکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ءئاشکرا کرد.

 عبدولعەزیز وتی" ڕێکخراوی ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی کە ناسراوە بە ئۆپێک پلەس، هیچ کورتهێنانێک لە خستنەرووی نەوت لەبازارەکاندا نابینن".

هەروەها وتی “ئۆپیک پلەس ڕۆلێکی کاریگەری هەبووە لە ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت”.

وەزیری وزەی سعوودیە بە ئامادەبووانی کۆربەندی هەفتەی سیرای هیندی راگەیاند" بۆ یەکەمجارە، ڕۆڵی خۆمان بە سنوورداری دەبینین"

کوری شای سعوودیە ئەوەیشی زیادکرد" پرسی ئێستای بازارەکانی نەوت، پرسی کەمی یان کورتهێنانی نەوت نیە لەبازارەکاندا، ئەگەر هاتوو نەوتمان زیاد کرد، کوا پاڵاوگە بۆ ئەوەی ئەو نەوتە بگۆڕێت؟".

سەبارەت بە هۆکاری دروستبوونی ئەو قەیرانەی بازارەکانی نەوت و وزە، وەزیری وزەی سعوودیە رەخنەی توندی ئاراستەی  حکوومەت و کۆمپانیاکانی بواری نەوت کردو دووپاتیکردەوە، نەبوونی پلانی سەرکەوتوو بۆ پارێزگاریکردن لە کۆگایەکانی نەوت و شکستهێنانی پێشبینیەکان بۆ بواژنەوەی تەواوەتی بازارەکان دوای پەتای کۆرۆنا، بازارەکانی نەوتی بەم ڕۆژەی ئێستا گەیاند.

هەروەها جەختی لەوەیش کردەوە، کە نەبوونی وەبەرهێنانی پێویست لە بوارەکانی نەوت وگاز، بۆتە هۆی دروستبوونی ئەو فشارەی سەر بازارەکان. لەوبارە یەوە وەزیری وزەی سعوودیە وتی" جیهان و بازارەکانی وزە پێویستیان بە گرنگیدانی زیاتر هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی وزەی جیهانی و گۆرانی کەشوهەوا، بەڵام نابێت لەبەر خاتری یەکێکایان ئەوی تر پشتگوێ بخەین".

وەزیری وزەی سعوودیە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەر گۆرانکاریەک ئاشکراو  کرد و وتی" سعوودیە هەوڵ دەدات نموونەیەکی جوان و کارا بێت بۆ بەرهەمهێنانی وزەی پاک، هەروەها هەوڵی بەدەستهێنانی ئاسایشی وزە دەدەین و هاوسەنگی دروست دەکەین لە نیوان داواکاری ئێستا و داهاتووی بازارەکان".

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین