هاووڵاتییان بەبێ کارتى ڤاکسین ناتوانن سەردانى فەرمانگەى حکومى بکەن تەندرووستی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایدەگەیێنێت، پێشبینى دەکەین هەرێمى کوردستان بەرەو شەپۆلى چوارەم بیچێت و رێژەى توشبووان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا بەرزبۆتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (14)ى تشرینى دووەم (2021)،  د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داوامان کردووە، هەر کەسێک سەردانى دامودەزگاکانى حکوومەت بکات یان کارتى ڤاکسینى بێت یان پشکنینى کۆرۆنا.

سەبارەت بە ژمارەى ئەو هاووڵاتییانەى کارتى ڤاکسینیان بۆ دروستکردووە، د. دلۆڤان محەمەد دەڵێت، زیاتر لە (40) هەزار کارتی ڤاکسین بۆ هاووڵاتییان دروستکردووە و ئێستاش دروستکردنى کارتی (پلاسیکی) دەستیپێکردووە، لەمەودوا جگە  لە سەفەرکردن نەک هەر بۆ سەفەر کردن، بۆ سەردانى دامودەزگاى حکوومیش دەکرێت بە مەرج.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر دووپاتیکردەوە،  پێشبینی دەکەن شەپۆلی سێیەم و چوارەمی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تێکەڵ بن و ژمارەی تووشبووان زیاتر بەرزبێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین