پەیمانگای دارایی ناودەوڵەتی: ڕێژەی قەرزە جیهانییەکان بۆ 296 ترلیۆن دۆلار دابەزین ئابووری جیهان

نوچەنێت

بوژانەوەی بازارەکانی جیهان، بە تایبەت ناوچەکانی یۆرۆ و یابان، هۆکارن لە دابەزینی ئاستی قەرزە جیهانیەکان بۆ 296 ترلیۆن دۆلار

لە دواین ڕاپۆرتی پەیمانگای دارایی ناودەوڵەتی Institute of International Finance، ڕێژەی قەرزە جیهانیەکان ئاشکرا کران.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی IIF، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ڕێژەی قەرزە جیهانیەکان بۆ 296 ترلیۆن دۆلار دابەزیوون، و پێشبینی دەکرێت تا کۆتای ساڵی 2021، بڕی ترلیۆنێکی تر لە قەرزەکان داببەزن.

هۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەی ئاستی قەرزەکان، دووبارە بوژانەوەی ئابووری وڵاتەکانە دوای لێکەوتەکانی کۆرۆنا، هەروەها بوژانەوەی خێرایی بازارەکانی ناوچەی یۆرۆ و یابان، بە فاکتەری سەرەکی پشت ئەو بوژانەوە و کەمبوونی ڕێژەی قەرزەکان دادەنرێت.

لە سەرەتای ساڵی 2021 تا مانگی پێشووتر، ئاستی قەرزە جیهانیەکان، ژمارەیەکی پێوانەییان تۆمار کردو و بوون بە 300 ترلیۆن دۆلار، واتە ڕێژەی ٪350ــی داهاتی تاکە کەسی هەر مرۆڤێکی سەر گۆی زەوی، بەڵام دووبارە بوواژنەوەی بازارەکانی و کەمبوونەوەی ئاستی ڕێژەی قەرزکردنی وڵاتان، قەرزەکانی بە 10 خال لە کێڕڤی گشتی کەمکردەوە.

لە کۆتای ڕاپۆرتەکەی پەیمانگای دارایی ناودەوڵەتیدا هاتووە:

  • ڕێژەی قەرزەکانی بازارە پێشکەوتووەکان بە بڕی 1.4 ترلیۆن دۆلار بۆ 204 ترلیۆن دۆلار دابەزین.
  • بەڵام ڕێژەی ڕێژەی قەرزی وڵاتانی تازە پێگەیشتوو ژمارەی پێوانیەیان تۆمارکردووە و بۆ زیاتر لە 92.5 ترلیۆن دۆلار بەرز بوونەتەوە.
  • دوای لێکەوتەکانی کۆرۆنا بۆسەر بازارەکان، بەشێكی زۆری قەرزی بازارە  گەشەکردووەکانی  بە ریژەی ٪80 زیادیان کردووە 
  • بێچگە لە چین ، بەراورد بە ساڵی 2019، ئاستی قەرزی بازارە گەشەکردووەکان بە بڕی 3.6 ترلیۆن دۆلار زیادیان کردووە و بۆ 36.4 ترلیۆن دۆلار بەرزبوونەتەوە

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین