ئەڵمانیا پشتیوانی کەرتی کشتوکاڵی  هەرێمی کوردستان دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدان بە سەرچاوەکانی ئاو پاڵپشتیکردنی زیاتری جووتیاران، داوا لە حکوومەتی ئەڵمانیا دەکات، پاڵپشتی زیاتری سێکتەری کشتوکاڵ و پیشەسازی کشتوکاڵی بکەن ، بە دابین کردنی بنەتۆ و تەرزەکانی تری کشتوکاڵی ئەڵمانی ، وە پێشخستنی سەنتەرەکانی توێژینەوە و شیاندن و راهێنانی جوتیاران و فەرمانبەران و ئاشنابوون بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی وەبەرهێنان و سەلامەتی خۆراک.

ئەڵمانیا پشتیوانی خۆی بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کرد و لە لایەن بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵەوە پێشوازی لێکرا.

تەوەرە گرنگەکانی کۆبوونەوەی هەردوولا، دەربارەی دروستکردنی بەنداوە گرنگ  ستراتیژیەکان و پرۆژەکانی ئاودێری بە ڕێگەی کەرتی گشتی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی کۆمپانیاکانی بواری بەرهەمهێنانی سامانی ئاو و بەڕێوەبردنی ئاسایشی ئاو بە سیستەمی (ppp) ، وە پەرەپێدانی پەیوەندیەکان بۆ پاڵپشتی جوتیاران و خاوەن کار و پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی پیشەسازی کشتوکاڵی و سەرمایەگوزاری و ساغکردنەوە و پارێزگاری لە بەرهەمی خۆماڵی جوتیاران.

سەبارەت بە ئامناجی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خواستی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو،  بێگەرد تاڵەبانی داوای کرد کۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا هاوتەریبی پلان و بەرنامەکانی وەزارەت لە کابینەی نۆیەمدا هەماهەنگی و پاڵپشتی زیاتری سێکتەری کشتوکاڵ و پیشەسازی کشتوکاڵی بکەن ، بە دابین کردنی بنەتۆ و تەرزەکانی تری کشتوکاڵی ئەڵمانی ، وە پێشخستنی سەنتەرەکانی توێژینەوە و شیاندن و راهێنانی جوتیاران و فەرمانبەران و ئاشنابوون بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی وەبەرهێنان و سەلامەتی خۆراک و چەندین پرسی تر لە نێوان هەردوو لادا بەووردی باسکران و بڕیاردرا کە هەماهەنگیەکان بەردەوام بن.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین