قەیرانی وزە، داهاتووی کۆمپانیایە فرۆکەوانیەکان پەک دەخات ئابووری جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی یەکێتی گواستنەوەی فرۆکەوانی ناودەوڵەتی هۆشداری لە خراپبوونی زیاتری داهاتووی کۆمپانییە فرۆکەوانیەکان دەدات و و ئاشکرای دەکات،بەرزبوونەوەی نرخی وزە و نەوت، دەبێتە هۆی دواکەوتنی گەشانەوەی دۆخی کەرتی فرۆکەوانی

لێکەوتەکانی کۆرۆنا بۆ سەر کەرتی فرۆکەوانی و بەرزبوونەوەی نرخەکانی وزە بەڕێژەی 66٪  مەترسی بۆ سەر بوژانەوەی کۆمپانیایە فرۆکەوانیەکان دروست کردووە.

لەو بارەیەوە وێلی واڵش، سەرۆکی یەکێتی گواستنەوەی فرۆکەوانی ناودەوڵەتی the International Air Transport Association (IATA) دەڵیت" بەرزبوونەوەی نرخی وزە و نەوت، دەبێتە هۆی دواکەوتنی گەشانەوەی دۆخی کەرتی فرۆکەوانی، دوای ئەوەی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە تووشی کورتهێنانێکی فراوان بوو".

هەروەها وتیشی" بارودۆخەکە زۆر لەوە سەختر دەبێت کە پێشبینی دەکەین، پێویستە سەرجەم کۆمپانییەکان دووبارە ڕێکخستنەوە بۆ بودجەی ساڵانەیان بکەن".

ئەم ‌ هۆشدارییەی سەرۆکی یەکێتی فرۆکەوانانی جیهانی لە کاتێکدایە، کۆرۆنا بووە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی کورتهێنان و کەڵەکەبوونی ئاستی قەرزەکانی کۆمپانیاییەکانی بواری فرۆکەوانی لە 220 ملیار دۆلار بۆ زێدەتر لە 561 ملیار دۆلار.

هەروەها کێشەیەکی تری بەردەم کەرتی فرۆکەوانی، کەمبوونەوەی ڕێژەی کارمەندانی کار و دەستی کارە، کە ئەمەیش بۆ یەکەمینجارە دوای چەند دەییەک ڕووبەرڕووی کەرتی فرۆکەوانی دەبێتەوە و بۆتە هۆی زیادکردنی رێژەی مووچەی کارمەندان بە بڕی ٪50.

ناوەندی ئاسمانی نێودەوڵەتی، لە 290 کۆمپانیای فڕۆکەوانی جیهانی پێکدێت و نوێنەرایەتی ڕێژەی 82% کۆی گەشتە ئاسمانییەکانی دونیا دەکات. 

بەگوێرەی ئامارەکانی ئەو ناوەندە جیهانییە، بەهۆی لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا، بووژانەوەی کەرتی فڕۆکەوانی لە گەشتە ناوەخۆییەکان دەبێت نەک گەشتیە دەرەکییەکان، هەروەها پێشبینیی دەکرێت ئاستی گەشتە ناوخۆییەکان، بۆ 2.4 میلیار بەرزبێتەوە، دوای ئەوەی قەبارەی داهاتی گەشتە ناوخۆییەکان لە ساڵی 2019 لە 4.9 میلیار دۆلار، بۆ کەمتر لە 1.9 میلیار دۆلار دابەزی. 

سەبارەت بە هێڵە ئاسمانییە مەزنەکان فڕۆکەخانەکانی یەکێتیی ئەورووپا زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، بووە هۆی دابەزینی ڕێژەی گەشتیارانی بە زیاتر لە 80.2%، هەروەها شارەزایانی ئەو بوارە پێشبینیی دەکەن تا ساڵی 2024، کەرتی فڕۆکەوانی ئەورووپا کيشەیەکی خێرا بەخۆیەوە نەبینێت. 

کۆمپانیا مەزنەکانی بواری فڕۆکەوانی ئەمریکا، بەدەر نین لەو زیانە بێ شومارە، لە ساڵی ڕابردوو زیانەکانی ئەو کەرەتە بە 35 میلیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، بەڵام پێشبینیی دەکرێت دوای وەرگرتنی پێکووتەی دژی کۆرۆنا، کەرتی فڕۆکەوانی ئەمریکا ببوژێتەوە، دوای ئەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا بڕیاری تەرخانکردنی بڕی 50 میلیار دۆلار بۆ پالپشتی کەرتی فڕۆکەوانی دەرکرد، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ووزە، ئەگەری هاتنە دی ئەو ئامانجەی پەکخستووە. 

بەڵام کەرتی فڕکەوانی وڵاتی چین، بەراورد بە ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا، کەمترین زیانی بەرکەوتووە، 6 میلیار دۆلار بووە، پێشبینیی دەکرێت لە ساڵی 2021ـدا، بووژانەوەی ئەو کەرتە ڕێژەی 20.4% تۆمار بکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین