تورکیا و ئەمەریکا پەرە بە پەیوەندییە سەربازییەکانیان دەدەن تورکیە

نوچەنێت:

جێگرى وەزیرى بەرگریى ئەمریكا رایگەیاند، "وڵاتەكەى دەزانێت پێداویستییە سەربازییەكانى سوپاى توركیا پێویستیان بە نوێكردنەوەیە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە (18ى تشرینى دووەمى 2021) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ)ى توركى بڵاویكردەوە، وەزارەتى بەرگریى ئەمریكا لە راگەیاندراوێكدا ناوەڕۆكى كۆبوونەوەى باڵاى سەربازیى توركیا و ئەمریكاى لە واشنتن ئاشكرا كرد، لەو كۆبوونەوە لۆرا كۆپر بریكارى وەزارەتى بەرگریی ئەمریكا رایگەیاندووە، "وڵاتەكەى دەزانێت  پێداویستییە سەربازییەكانى سوپاى توركیا پێویستیان بە نوێكردنەوەیە بۆ پاڵشتى هاوپەیمانى ناتۆ".

لەبەشێكى ترى راگەیێندراوەكە هاتووە، "پرسى تیرۆر و ئاسایشى ئەفغانستان و باشوورى قەوقاز و رۆژهەڵاتى دەریاى ناوەڕاست و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست گفتوگۆى لەسەر كراوە، هەروەها جێگرى وەزیرى بەرگریى ئەمریكا جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە، پێویستە هەردوو وڵات هاوكارى سەربازى لە دەریاى رەش لەگەڵ یەك بكەن".

ئەو گفتوگۆیانە تەواوكەرى گفتوگۆكانى سەرۆكى توركیا و ئەمریكایە لە رۆما، پێشتریش خەڵوسى ئاكار وەزیرى بەرگریى توركیا و لوید ئۆستن وەزیرى بەرگریى ئەمریكا  گفتوگۆیان لەسەر دۆسیە سەربازییەكانى نێوانیان كردبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین