میلیشیاكان هه‌ڕه‌شه‌ى شه‌ڕ له‌ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

میلیشیاكانى عێراق هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له‌ واده‌ى دیاریكراوى خۆى نه‌كشێته‌وه‌ ئه‌وا ئه‌وان دژى ئه‌مریكا "شه‌ڕێكى كراوه‌" راده‌گه‌یێنن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20ى تشرینى دووه‌م ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ لێدوانێكى كازم فه‌رتووسى گوته‌بێژى میلیشیاى كه‌تائیبى سه‌ید شوهه‌داى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ دواى ته‌واوبوونى واده‌ى دیاریكراو ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێزه‌كانى له‌ عێراق نه‌كێشێته‌وه‌ ئه‌وا "شه‌ڕێكى كراوه‌" له‌ دژى ئه‌مریكا به‌رپا ده‌كه‌ن.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات لێدوانى ئه‌و میلیشیایه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق، دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ هیچ درێژكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق نییه‌.

به‌ڵام پێشتر ده‌نگۆى ئه‌وه‌ هه‌بوو، دواى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى گرژییه‌كان له‌ لایه‌ن میلیشیاكان و هه‌وڵى تیرۆركردنى كازمى، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مریكا پێداچوونه‌وه‌ بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌ عێراق بكات و به‌ ناونیشانێكى تر درێژه‌ به‌ مانه‌وه‌یان بدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین