بە بەشدارى هەشت وڵات پێشانگاى نێودەوڵەتیى هەولێر بۆ کشتوکاڵ دەکرێتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بە بەشدارى چەندین وڵات و سەدان کۆمپانیا سبەى لە پێشانگاى نێودەوڵەتیى هەولێر، پێنجەمین پێشانگاى کشتوکاڵ و خۆراک دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (22)ى تشرینى دووەم (2021)، سۆران قادر، سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بە ماڵپەڕى (PDK)ى ڕاگەیاند، سبەى سیشەممە بە بەشدارى هەشت وڵات و (170) کۆمپانیاى بوارى کشتوکاڵى، پێنجەمین پێشانگا لەبارەی کشتوکاڵ و خۆراک لە ھەولێر دەکرێتەوە.

سۆران قادر روونیشدەکاتەوە، ماوەى پێشانگاکە چوار ڕۆژە و هەموو ڕۆژێک تا کاتژمێر حەوتى ئێوارە بەردەوام دەبێت، هەروەک دەشڵێت، هەریەکە لە وڵاتانی ھۆڵەندا و ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و سعودیە، ئوردن و میسر، تورکیا و ئێران، لەو پێشانگایەدا بەشدارن.

جێگەى ئاماژەپێدانە، پێشانگاى نێودەوڵەتیى هەولێر بۆ کشتوکاڵ و خۆراک ساڵانە لە پارێزگاى هەولێر دەکرێتەوە، ئەمساڵ دەبێتە پێنجەمین پیشانگاى کشتوکاڵ، کە وا بڕیارە سبەى سێشەممە بکرێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین