وەزارەتی کشتوکاڵ عێراق: بەرهەمهێنانی خوورمای عێراق زیادیکردووە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ئاستی بەرهەهێنانی خوورمای عێراق بۆ 900 هەزار تۆن بەرزبۆتەوە و عێراق لە پلانیدایە ڕێژەی هەناردەکردنی خوورما لە ساڵانی داهاتوودا زیاتر بکات

حەمید  نایف وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، ڕێژەی هەناردەکردنی خوورمای عێراقی لە ماوەی سێ ساڵدا ئاشکرا کرد.

لەبارەی ڕێژەی هەناردەکردنی خوورما، نایف وتی" لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو، ئاستی هەناردەکردنی خوورمای عێراق زیادیکردووە"

هەروەها وتیشی" لە ساڵی 2019 عێراق 600 هەزار تۆن خوورمای بەرهەمهێناوە، بەڵام ئەو ڕێژەیە لە 2020 بۆ 750 هەزار تۆن و لە 2021ــدا گەیشتووە بە 900 هەزار تۆن"

حەمید  نایف ئەوەیشی زیاد کرد" عێراق خوورما هەناردەی 10 وڵاتی دەکات و هەریەکە لە هۆڵنەدا، ئیتالیا و میسڕ لە وڵاتە هاوردەکارانەن کە خواستێکی بەرچاویان بۆ خوورمای عێراق هەیە".

سەبارەت بە پاڵپشتی حکوومەتی عێراق بۆ جووتیارانی چاندنی خوورما، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ وتی" وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێژەی ٪40ــی بنەتۆ  وڕێژەی ٪35ــی پەینە کیمیاییەکان بۆ جووتیاران دابین دەکات، بەڵام دواکەوتنی پاڵپشتی دارایی کاریگەری لەسەر رێژەی بەرهەمهێنانی بەرهەمە ناوخۆییەکان دروست دەکات".

حەمید  نایف دووپاتیکردەوە کە کەرتی چاندنی خوورمای پێویستی بە گرنگیدانی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی ئاستی هەناردەکردنی بەزر بکرێتەوە و هەوڵمانداوە ٪85ــی ئەو گرفتانە چارەسەر بکەین بۆ ئەوەی بگەین بە ئامانجی خۆمان.

 

.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین