عیراق هێلکە هەناردەی وڵاتان دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگه‌یاند: بڕیارمانداوه‌ له‌مه‌ودوا ده‌ست به‌هه‌نارده‌کردنی هێلکه‌ی سپی بۆ وڵاتانی که‌نداو بکه‌ین، ئه‌مه‌ وه‌ک هه‌نگاوێکه‌ بۆ بره‌ودانی زیاتر به‌ به‌رهه‌می بواری په‌له‌وه‌ر و به‌خێوکردنی.

ئەمڕۆ هەینی( 4/ئازار/2022) حەمید نایف گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند: محه‌مه‌د که‌ریم خه‌فاجی داوای له‌سه‌رجه‌م هه‌نارده‌کاران کردوه‌ له‌رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌ردانی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ بکه‌ن، به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی سه‌ره‌تایی بۆ پرۆسه‌ی هه‌نارده‌کردنی هێلکه‌ بۆ وڵاتانی که‌نداو.

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق گوتی: ئامانج له‌ده‌رکردنی ئه‌م ڕێنماییه‌، بۆ هاندانی به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌ به‌مه‌به‌ستی زیادکردنی به‌رهه‌می هێلکه‌ی سپی به‌تایبه‌تی دوای ته‌واوبونی پڕۆژه‌ گه‌وره‌کانی به‌رهه‌مهێنانی هێلکه‌، ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌بێته‌ خاڵێکی گرنگ و زیاتر گرنگیدان به‌به‌رهه‌می ناوخۆ. 

هاوکات ئەوەشی راگەیاند: کە ئه‌م بڕیاره‌ له‌ئه‌نجامی زیاده‌ی به‌رهه‌مهێنانی هێلکه‌ی ناوخۆ بو، هاوکات بو له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندکردنی سندوقی پشتیوانی هه‌نارده‌کردن که‌ به‌شداری ده‌کات له‌ هاندانی زیاتری هه‌نارده‌کردن بۆ وڵاتانی دراوسێی عێراق و وڵاتانی که‌نداو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین