زیانەکانی (Gasprom) ڕاگەیەندران! ئابووری جیهان

نوچەنێت

 گەورە کۆمپانیای نەوتی ڕووسی (Gasprom) دابەزینی داهاتی سافی کۆمپانیایەکەی لە 2020 ـدا بە رێژەی %71 ڕاگەیاند. گازپرۆم کە کۆمپانیایەکی تایبەت بە نەوتی ڕووسیایە، داهاتەکانی لە ساڵی 2020ـدا بۆ نزیکەی 117.7میلیار رۆبڵ، واتە زیاتر لە 1.6 میلیار دۆلار دابەزیووە، هۆکاری ئەم دابەزینە کەمبوونەوەی خواستی جیهانی بووە، بۆ نەوت لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا. ئەم دابەزینەی داهاتی کۆمپانیایەکانی ڕووسیا لە کاتێکدایە، داهاتی کۆمپانیای (ڕۆزنەفت)ـیش، بە ڕێژەی %79 دابەزیووە، بە هۆی کەمبوونەوەی خواستی جیهانی بۆ وزە و داخستنی بازاڕەکان.

 

سەرچاوە: Gasprom

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین