ناتۆ هێزه‌كانى له‌ عێراق هه‌شت هێنده‌ى پێشوو زیاد ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

یه‌نس ستۆلتنبێرگ سكرتێرى گشتى ناتۆ رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له‌ عێراق له‌ 500 وه‌ بۆ چوار هه‌زار سه‌رباز زیاد ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ى شوبات یه‌نس ستۆلتنبێرگ سكرتێرى گشتى هاوپه‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى ناسراو به‌ "ناتۆ" له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى باسى له‌ زیادبوونى هێزه‌كانى ناتۆ له‌ عێراق كرد.

سكرتێرى گشتى ناتۆ گوتى ئامانجمان له‌و كاره‌ ئه‌وه‌یه‌ دڵنیابین له‌وه‌ى جارێكى تر تیرۆریستانى داعش ناگه‌ڕێنه‌وه‌.

وه‌ك ستۆلتنبێرگ باسى كردووه‌ ئه‌م جاره‌ پرۆگرامى مه‌شقى ناتۆ به‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان فراوانتر ده‌كرێت و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى به‌غدایش ده‌گرێته‌وه‌ و گوتیشى ژماره‌ سه‌ربازه‌كان له‌ 500 كه‌سه‌وه‌ ده‌كرێته‌ چوار هه‌زار.

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى ئاشكراى كرد، كه‌ هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق تاوتوێى ئه‌و بابه‌ته‌ى كردووه‌ و دڵنیاى كردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ى هه‌موو هه‌نگاوه‌كانى ناتۆ به‌ هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌بێت.

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین