عه‌بادى به‌ هێنانى سوپاى توركیا تۆمه‌تبار ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئوسامه‌ نوجه‌یفى سه‌ركرده‌ى سوننه‌ له‌ دیمانه‌یه‌كدا حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق به‌ هێنانى سوپاى توركیا تۆمه‌تبار ده‌كات.

ئوسامه‌ نوجه‌یفى كه‌ سه‌رۆكى به‌ره‌ى رزگارى و گه‌شه‌پێدانه‌، پێشتر سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق بووه‌، له‌ دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى سۆمه‌ریه‌ نیوزى عێراقى حه‌یده‌ر عه‌بادى تۆمه‌تبار ده‌كات له‌وه‌ى سوپاى توركیاى هێناوه‌ته‌ باكوورى عێراق "ده‌شتى نه‌ینه‌وا".

ئوسامه‌ نوجه‌یفى ده‌ڵێ، له‌ شه‌ڕى داعش عه‌بادى داواى له‌ ئه‌نكه‌ره‌ كرد بۆ هاوكارى عێراق له‌شه‌ڕه‌كه‌، توركیا هێزى ره‌وانه‌ كرد و له‌ به‌عشیقه‌ جێگیرى كرد، كه‌چى دواتر ئه‌نكه‌ره‌ نكۆڵى له‌وه‌ كرد.

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى نوجه‌یفى باس له‌ سه‌روه‌رى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ له‌ 2003 وه‌ عێراق سه‌روه‌رى نه‌ماوه‌ و چونكه‌ ئه‌و ده‌ستووره‌ى ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه‌ دانراوه‌.

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین