ئەمڕۆ کۆنفرانسى یەکسانی جێندەری و ستراتیژیی هێزی ژنان بەڕێوە دەچێت هەواڵ

نوچەنێت:

زانکۆى کوردستان لە هەولێر، بەهاوبەشى لەگەڵ هەر سێ زانکۆکەى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ کۆنفرانسێک بە ناونیشانى (یەکسانی جێندەری و ستراتیژیی هێزی ژنان، نموونەی هەرێمی کوردستانی عێراق) ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (28)ى تشرینى دووەم (2021)، کۆنفرانسى (یەکسانی جێندەری و ستراتیژیی هێزی ژنان، نموونەی هەرێمی کوردستانی عێراق) لە هەولێر، بە ئامادەبوونى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەڕێوەدەچێت.

لەم کۆنفرانسەدا، جگە لەوەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى وتارێک پێشکەش دەکات، چەندین بەرپرسى باڵاى کوردستان و بیانى ئامادەى کۆنفرانسەکە دەبن، لەوانە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.

بەپێى ڕاگەیێندراوى زانکۆى کوردستان، بەرنامەى کارى بەڕێوەچوونى کۆنفرانسى (یەکسانی جێندەری و ستراتیژیی هێزی ژنان، نموونەی هەرێمی کوردستانی عێراق) بەمشێوەیە دەبێت:

10:00 - 10:05 مارشی نیشتمانیی عێراق – مارشی نیشتمانیی هەرێمی کوردستان

10:05 – 10:15 گوتاری کردنەوەی کۆنفرانس لەلایەن بیڵ رامێڵ، سەرۆکی زانکۆی کوردستان 

10:15 – 10:30 گوتاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

10:30 – 10:45 گوتاری رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

10:45 – 11:00 گوتاری جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق

11:00 – 11:08 یەکەمین دەیە – پرێزنتەیشنی ڤیدیۆیی

11:08 – 11:20 گوتاری مارک برایسن – ریچاردسن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق

11:20 – 11:30 یاننا هۆرموڤا، سکرتێری گشتی بۆ کاروباری دیمۆگرافی، سیاستی خێزان و یەکسانی جێندەری، لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی یۆنان.

11:30 – 12:50 پانێڵی یەکەم:  قەیرانی نێودەوڵەتی بۆ ژنان لە دوای داعش و کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستان.

بەشداربووانی پانێڵی یەکەم

- نزار عیسمەت، بەڕێوەبەری پانێڵ

- ڤیان دەخیل، ئەندامی پەرلەمانی عێراق

- چۆمان هەردی، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی جێندەری و پەرەپێدان لە زانکۆی ئەمریکی- سلێمانی

- شاریزان مینواڵا، پارێزەری مافەکانی مرۆڤ

- سۆزان سەفەر، سەرۆکی رێکخراوی داک، چالاکڤانی کوردی ئێزدی

14:00 – 14:10 گوتاری خانزاد ئەحمەد، سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان

14:10 – 15:30 پانێڵی دووەم: یەکسانی جێندەری، ئامراز و هەنگاوەکانی 

 بەشداربووانی پانێڵی دووەم 

-ئیزابێل ئوریب، سەرۆکی پێشووی UNDP  لە هەولێر، بەڕێوەبەری پانێڵ

- نەزەندە بەگیخانی، مامۆستای زانکۆ لە پاریس

- سەلاح سەدیق، بەڕێوەبەری رێکخراوی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هارتلاند لە عێراق

- پەخشان زەنگەنە، سکرتێری پێشووی ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان

- هیمداد میرخان، بەڕێوەبەری سەنتەری جێندەر لە زانکۆی پزیشکی هەولێر

15:45 – 17:05 پانێڵی سێیەم: هێزی ژنان، پەروەردە، سیاسەت و دەستوور

بەشداربووانی پانێڵی سێیەم

- ماری پارێت، بەڕێوەبەری پانێڵ

- مونا یاقۆ، سەرۆکی کۆمسیۆنی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ

- خانم رەحیم، راوێژکاری باڵای سەرۆککۆماری عێراق بۆ کاروباری ژنان و کاروباری کۆمەڵگەی مەدەنی

- ژیا عەباس، سەرۆکی بەشی کاری - کۆمەڵایەتیی لە زانکۆی سلێمانی

-  زوبەیدە سەیدساڵح، سەرۆکی بەشی کۆمەڵایەتیی لە زانکۆی دهۆک 

17:05 – 17:20 گوتاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

17:20 – 17:30 گوتاری کۆتایی لەلایەن د. جەوهەر فەتاح، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین