كازمى و نه‌یارانى شه‌ڕى به‌ڵگه‌ ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌ كاتێكدا نه‌یارانى كازمى بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر ساخته‌كردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه‌، به‌مه‌یش كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و كۆمیسیۆن تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. مسته‌فا كازمیش هه‌وڵ ده‌دات به‌ڵگه‌ى هه‌وڵه‌ شكستخواردووه‌كه‌ى تیرۆكردنى له‌ دژى نه‌یارانى به‌كاربهێنێ.

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29 ى تشرینى دووه‌م، باس له‌وه‌ ده‌كات شه‌قامى عێراقى له‌ چاوه‌ڕوانى تاقیكردنه‌وه‌ى هێزى كازمى و نه‌یاره‌كانیه‌تى، كه‌ زۆربه‌یان له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌دان.

ئه‌وان باتگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌ڵگه‌یان هه‌یه‌ له‌سه‌ر بوونى ساخته‌كاريى له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق كه‌ له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌چوو، به‌مه‌یش ده‌یانه‌وێ راسته‌وخۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمه‌تبار بكه‌ن.

له‌به‌رانبه‌ردا كازمى هه‌وڵ ده‌دات ئه‌نجامه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هه‌وڵه‌ شكستخواردووه‌كه‌ى تیرۆركردنى ئاشكرا بكات، كه‌ له‌ حه‌وتى ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجام درا، ئه‌مه‌یش بێگومان له‌ دژى چه‌ند لایه‌نێكى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌بێت، چونكه‌ پێشتریش گوتراوه‌ دوو لایه‌ن "عه‌سائیب و كه‌تائیبى حزبوڵا" ده‌ستیان له‌و هێرشه‌دا هه‌بووه‌.

شه‌رق ئه‌وسه‌ت پێیوایه‌ ئه‌مه‌ جه‌نگێكى كازمییه‌ له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانى، ئامانجى سیاسیش له‌و جه‌نگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كازمى بۆ جارى دووه‌م ببێته‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیران، چونكه‌ تا ئێستا پێداگرییه‌كه‌ى سه‌در بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ له‌ به‌رژوه‌ندى كازمیدایه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین