ئه‌عره‌جى ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هه‌وڵى تیرۆركردنى كازمى ئاشكرا ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هه‌وڵى تیرۆركردنى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئاشكرا كرد و گوتى، "ئامانجى راسته‌قینه‌ كوشتنى سه‌رۆك وه‌زیران بووه‌".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29 ى تشرینى دووه‌م قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانى هه‌وڵى تیرۆركردنى كازمى ئاشكرا كرد و گوتى، "هێرشه‌كه‌ به‌ دوو درۆن ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌وانیش دوو ته‌قینه‌وه‌یان فڕێداوه‌ته‌ خواره‌وه‌ یه‌كێكیان له‌سه‌ربانى خانووه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و ئه‌ویتر كه‌وتووه‌ته‌ حه‌وشه‌كه‌وه‌".

قاسم ئه‌عره‌جى خاڵێكى ئاشكرا كرد كه‌ جێى سه‌رنج بوو كاتێك گوتى، "دوو تیمى ته‌قینه‌وه‌كان ره‌وانه‌ى شوێنه‌كه‌ كراون، بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى یه‌كێك له‌ رۆكێته‌كان كه‌ نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ى شوێنپه‌نجه‌ وه‌ربگرن، ته‌قاندویانه‌ته‌وه‌". ئه‌عره‌جى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌ر دوو تیمه‌كه‌ ده‌ستگیركراون.

راوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق له‌ به‌شێكى ترى كۆنگره‌كه‌ دووپاتى كرده‌وه‌، لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن  و ئه‌نجامى تر ئاشكرا ده‌كه‌ن. 

له‌ حه‌وتى ئه‌م مانگه‌ به‌ درۆن هێرشكرایه‌ سه‌ر ماڵى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، به‌ڵام هێرشه‌كه‌ هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین