ئایا توركیا سەرلەنوێ سیاسەتى سفركردنەوەى كێشەكان پەیڕەو دەكاتەوە؟ شیکاری

نوچەنێت:

جیمسی دورسی

مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیرى دەرەوەى توركیا لەمیانى سەردانەكەى بۆ لوبنان رایگەیاند، "ئاساییكردنەوەى پەیوەنديی وڵاتە ناكۆكەكانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست واتاى چارەسەركردنى ناكۆكییەكانى نێوانيان نییە".

ئاسایكردنەوەى پەیوەندییەكان و گۆڕینى گۆڕەپانى ململانێكانە بۆ ئەوەى  دوور بێت لە پێكدادانى سەربازى، لە هەمانكاتيش رێگە خۆش دەكات بۆ هەماهەنگى بازرگانى و هێشتنەوەى كەناڵەكانى پەیوەندى نێوانييان، ئەوەش رێگە دەگرێت ململانێكانيان لە ژێر كۆنتڕۆڵ دەرچێت.

سەردانى وەزیرى دەرەوەى توركیا بۆ بەیروت هەوڵدانە بۆ پڕكردنەوەى ئەو بۆشاییە سیاسییەى بەهۆى ئیمارات و سعوودییە دروست بووە، چونكە ئەو دوو وڵاتەش چوونە پاڵ بەحرێن و كوێت، پەیوەنديى ئابووریان لەگەڵ لوبنان پچڕاند و باڵیۆزەكانیان لەو وڵاتە كشاندەوە.

بەهۆى بڵاوبوونەوەى گەندەڵى، لوبنان لەسەر لێوارى كەوتنە، نوخبەى سیاسى ئەو وڵاتە پارێزگارى لە بەرژەوەندیى تایبەتى خۆیان دەكەن، بەگوێرەى ئامارى نەتەوە یەكگرتووەكان لە چوار كەسى لوبنانى سێ كەسیان هەژارن.

ئەو سەردانەى ئۆغلۆ بۆ بەیرووت بەر لە دەستپێكردنى كارەكانى كۆڕبەندى ئیماراتى ــ توركى بوو، كە لە كاتى سەردانەكەى محەمەد بن زاید شانشینى ئەبوو زەبى بۆ توركیا دەستى بەكارەكانى كرد، كە ماوەى كۆڕبەندەكە رۆژێك بوو، ئەوەش دواى (12) ساڵ پچڕانى پەيوەنديى نێوانيان یەكەم كارى هاوبەشى ئەو دوو وڵاتە بوو. 

دواى سەردانەكەى سولێمان سۆیلۆ وەزیرى ناوخۆى توركیا لەگەڵ وەزيرى دەورەوەى وڵاتەكەى بۆ بەیرووت، لە پەراوێزى كۆبوونەوەى كۆمەڵەى پەرلەمانى ناوەڕاست لە رۆما لەگەڵ سەیف بن زاید ئال نیهان كۆبوونەوە.

ئەو پەيوەندييە تازەیەى ئيمارات و توركيا، دواى ئەوە دێت کە بۆ ماوەى چەندین ساڵ شەڕكردن لە رێگەى لایەنەكانى نزیك لەخۆیان لە چەند ناوچەیەكى جیاواز، ناكۆكييەكانيان بەلاوە نا.

بەهەمان شێوە میسڕ و سعوودییە دەیانەوێت ناكۆكییەكانیان لەگەڵ توركیا كەم بكەنەوە، ئەوەش لە كاتێکدایە دۆخێك دروستبووە وڵاتانى ناوچەكە متمانەیان بە ئەمریكا لاواز بووە، پێویستیان بەوەيە پەيوەندييەكانيان لەگەڵ يەكترى بەهێز بكەنەوە. 

بەهۆى ئەو باگراوندەى لەو ناوچەیە دروست بووە، رۆژێك بەر لە سەردانى بۆ بەیرووت وەزیرى دەرەوەى توركیا سەردانى تارانى كرد، ئەوەش بۆ بەهێزكردنى پێگەى خۆى بوو كە ئەگەرى هەیە ببێتە نێوەندگیر بۆ ناكۆكييەكانى ئەو ناوچەيە، لە هەمان كاتیش توركیا و ئێران بە درێژایى سنوورى ئازبیجان لەگەڵ ئێران لە ناوچەى قەوقاز ناكۆكن، بەڵام توركيا تا ئيستا ئەو ناكۆكييانە بەرێوە دەبات، لە سووریاش دەيەوێت زەمینەیەكى هاوبەش لەگەڵ لايەنە باڵادەستەكان دروست بكات.

لە كاتى سەردانیشى بۆ لوبنان مەولوود چاوشئۆغلۆ گوتى، "هەركارێك بۆ چارەسەرى ئەو قەیرانەى لوبنان بكرێت، ئێمە ئامادەين بە زووترین كات جێبەجێى بكەین".

هەرچەندە پەیوەندییەكانى نێوان توركیا و ئیمارات و سعوودییە ئاسایى بۆتەوە، بەڵام بە دوور دەزاندرێت وڵاتانى كەنداو دەست لە لوبنان بەربدەن، یاخود توركیا وەك نێوەندگیرێكى بێلایەن قبوڵ بكەن.

تا ئێستا وا دەردەكەوێت توركیا سەرقاڵى دیاریكردنى هێڵەكانى شەڕى ناوچەییە، نەك تەنیا لەگەڵ سعوودییە و ئیمارات، بەڵكو لەگەڵ رووسیا و ئێرانیش، چونكە لە یەك كاتدا لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە ململانێ و هەماهەنگیان هەیە.

لە هەفتەى رابردوو ئەنجومەنى ئەو وڵاتانەى بە توركى قسە دەكەن، چاودێریان لەسەر وڵاتەكانیان داناوە، ئەوەش واتە دوورخستنەوەى ئێران كە ئازربیجانییەكان نوێنەرایەتیان دەكرد، كە لە (15%) بە توركى قسە دەكەن، هەروەها رووسیاش هەندێك كەمینەى توركى هەیە.

هەر لەو ماوەیە ئەردۆغان دواى نۆ ساڵ ناكۆكى بۆ جارى یەكەم لەگەڵ ئیسحاق هێرزۆگ سەرۆكى ئیسرائیل و نەفتالى بینیت سەرۆك وەزیرانى ئیسرائیل بە تەلەفۆن قسەیان كرد و سوپاسى سەرۆكى توركیايان كرد، لەبەرانبەر ئازادكردنى ئەو دوو ئیسرائیلییە، چونكە توركیا نەیدەویست لەو كاتەدا دەستگیركردنى ئەو دوو گەشتیارە ئیسرائیلیە كاریگەرى لەسەر كەرتى گەشتیارى هەبێت، بەهۆى ئەوەى وڵاتەكەى تووشى قەیرانى ئابوورى بووە، هەروەها كردييە دەرفەتێكیش، بۆ ئەوەى پارێزگارى لە پەیوەندییە بەهێزەكانى لەگەڵ ئیسرائیل بكات.

لەبەرانبەريشدا ئەردۆغان چاوەڕوانە ئیسرائیلیش هەنگاوى هاوشێوە بهاوێت، بەڵام تووندڕەوە ئیسرائیلییەكان ترسیان لەو هەنگاوەى وڵاتەكەيان هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین