د. سامان بەرزنجى: هەموو مامۆستایەک دەبێ پابەند بێ بە مەرجەکانى چوونە ناو پۆل تەندرووستی

نوچەنێت:

وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاگادارى مامۆستایان دەکاتەوە، پێویستە لەسەرەتاى ئەم مانگەوە پابەندبن بە مەرجەکانى چوونە پۆل و هەموو مامۆستایەک دەبێ ڤاکسین وەربگریت.

د. سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، لە کۆى نزیکەى (150) هەزار مامۆستا و فەرمانبەرانى پەروەردە، تەنها (72) هەزاریان پێکوتەى ڤاکسنى دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە. 

د. سامان بەرزنجى روونیشکردەوە، به‌ بڕیارى لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان، دەبێ لە یەکى كانوونی یه‌كه‌م، مامۆستایان پابه‌ند بن به‌ مه‌رجه‌كانی چوونه‌ پۆل و له‌ كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌میشدا سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت پابه‌ند بن.

وەزیرى تەندروستى دەشڵێت، تا ئێستا بریان لە بڕیارى داخستنى ناوەندەکانى خوێندن نەکردۆتەوە، وەرگرتنى ڤاکسین لە جیهان و هەرێمى کوردستانیش وەک جێگرەوەى داخستنى شوێنە گشتییەکان دانراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین