جوتیار عادل: ئەگەر دەروازە سنوورییەکان بەئەرکى خۆیان هەڵسن کێشەى داهات چارەسەر دەبێ کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، (1300) قوتابى و خوێندکارى سێ یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى (2016-2017)دادەمەزرێن و دەشڵێت، "مافى خەڵک لاى  حکوومەت نافەوتێ."

ئەمڕۆ چوارشەممە (1)ى کانوونى دووەم (2021)، جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر کۆبوونەوەى هەفتانەى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ناڕۆکى کۆبوونەوەکەى ڕاگەیاند.

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا گوتى، "تا ئێستا ميكانيزمى کۆکردنەوەى داهات لە پارێزگاى سلێمانى وەک پێویست نییە و سستە، چاوەڕێی ڕپۆرتى دارایى دەکەین لە بارەى هۆکارى ئەم کێشەیە."

سەبارەت بە چارەسەرکردنى کێشەى کۆکردنەوەى داهات، جوتیار عادل گووتى، "ئەگەر دەروازە سنوورییەکان بە ئەرکى خۆیان هەڵسن ئەوا کێشەى کەمى داهات چارەسەر دەبێت."

لە درێژەى قسەکانیشدا ئەوەشیڕاگەیاند، "ئەنجوومەنى وەزیران ئەمڕۆ گفتوگۆى لەسەر دابینکردنى پێداویستییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە کرد."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین