جوتیار عادل: داهاتى هەموو پارێزگاکان وەک خۆى ناگەڕێتەوە خەزێنەى حکومەت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، هۆکارى دابەشکردنى مووچە بە سیستى ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، داهاتى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان وەک خۆى ناگەڕێتەوە ناو خەزێنەى حکوومەت.

ئەمڕۆ سێشەممە (30)ى تشرینى دووەم (2021)، جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، "بەداخەوە داهاتى پارێزگان وەکو یەک کۆناکرێتەوە بۆ خەزێنەى حکوومەت و گرفتمان هەیە."

جوتیار عادل زیاتر روونیدەکاتەوە و وەک خۆى دەیڵێت، "داهاتى ناوخۆى خزمەتگوزارییەکانى وەک ئاو و کارەبا و باج، بەڵام هێشتا پێویستى بە میکانیزمێکى باشتر هەیە لە ڕووى کۆکردنەوە."

وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بەبێ ئەوەى ناوى هیچ پارێزگایەک بهێنێت، جەختى لەوەکردەوە، کۆکردنەوەى داهاتەکانى حکوومەتى هەرێم لە هەندێ پارێزگا وەکو پێویست نییە، داهاتەکانى هەولێر و دهۆک و سلێمانى جیاوازە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین