رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى.. ئێران ده‌یه‌وێ ئه‌مریكا سزاكان هه‌ڵبگرێت ئێران

نوچه‌نێت

مه‌جید ته‌خت ره‌وانجى نوێنه‌رانى ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ، گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران هیچ سوودێكى نییه‌، ئه‌گه‌ر واشنتن سزاكانى سه‌ر ئێران هه‌ڵنه‌گرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌موو 20 شوبات، مه‌جید ته‌خت ره‌وانجى باسى له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌مریكاى كردووه‌ بۆ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى و پێیوایه‌ ته‌نیا بڕیارى گه‌ڕانه‌وه‌ به‌س نییه‌ بۆئه‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ كارا بكرێته‌وه‌.

لێدوانى ئه‌م به‌رپرسه‌ى ئێران له‌ كاتێكدا دێ كه‌ حكومه‌تى نوێى ئه‌مریكا ئاماده‌یى نیشانداوه‌ له‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران.

به‌رپرسه‌كه‌ى ئێران باسى له‌وه‌ كردووه‌ ئه‌مریكا سێ جۆر سزاى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاندووه‌، ئه‌گه‌ر بیه‌وێ چاره‌سه‌رێ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى بكات، ده‌بێت به‌لایه‌نى كه‌م یه‌كێك له‌ سزاكان هه‌ڵبگرێت.

رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران له ‌نیسانى 2015 له‌نێوان ئێران و شه‌ش وڵاتى تر واژۆ كرا، كه‌ ئه‌وانیش ئه‌مریكا و رووسیا و چین و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا بوون.

له‌ مانگى ئایارى ساڵى 2018 به‌ بڕیارى دۆناڵد تره‌مپ ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى كشایه‌وه‌. دواى به‌ دواى كشانه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر كه‌رته‌كانى وزه‌ و ئابوورى و دارایى ئێران سه‌پاند.
 

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین