هیلارى رۆمانێك بڵاوده‌كاته‌وه
ئاماده‌كردنى: سیهام میران
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، 12ى ئۆكتۆبه‌رى داهاتوو كتێبه‌كه بڵاوده‌كرێته‌وه و چیرۆكى رۆمانه‌كه باس له وه‌زیرێكى ده‌ره‌وه‌ى تازه ده‌ستبه‌كاربووى ئه‌مریكا ده‌كات، كه له‌نێو كابینه‌ى ركابه‌ره سیاسیه‌كانى كار ده‌كات و ئه‌و وه‌زیره ژنه. له‌و كاته‌دا زنجیره‌یه‌ك هێرشى تیرۆریستى رووده‌ده‌ن و ده‌بێته هۆى ئاژاوه له سیسته‌مى نێوده‌وڵه‌تى.
بڵاوکەرەوەکان ڕوونیان کردەوە کە "دەوڵەتی تیرۆر" لە ١٢ی ئۆکتۆبەردا لە کتێبخانەکاندا بڵاو ده‌بێته‌وه.
کلینتۆن لە لێدوانێکی دا گووتی:"نووسینی ڕۆمانێک لەگەڵ لویس خەونێکە دێتە دی چێژم لە هەموو کتێبەکان و کارەکتەرەکانی و هاورێیەتییەکەی وەرگرتووه"
هه‌رچه‌نده ناوى دۆناڵد تره‌مپى نه‌هێناوه، به‌ڵام ده‌گوترێ مه‌به‌ستى هیلارى كلینتۆن له كتێبه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپه، چونكه له‌ه سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى تره‌مپ به دروشمى " ئه‌مریكا له‌سه‌رووى هه‌موو شتێكه‌وه" ئه‌م وڵاته له رابه‌رایه‌تى جیهان دوور كه‌وته‌وه.
هیلارى كلینتۆن هاوسه‌رى بێل كلینتۆنى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مریكا بوو، ماوه‌یه‌كیش وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بوو، ده‌گوترێ له نووسینى ئه‌م كتێبه لاسایى هاوسه‌ره‌كه‌ى كردووه‌ته‌وه، چونكه ئه‌ویش رۆمانێكى به‌ناوى "كچى سه‌رۆك" بڵاوكردووه‌ته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment