هادى عامرى: له دادگاى فیدڕاڵى تانه له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ده‌ین
نوچه‌نێت
هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى به ئه‌نجامدانى چه‌ندان پێشێلكاریى تۆمه‌تباركرد و گوتیشى، "له دادگاى فیدڕاڵى له تانه‌دان له هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام ده‌بین".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه چوارى كانوونى یه‌كه‌م، هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح و میلیشیاى به‌در له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هێرشى كرده سه‌ر كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان و به ئه‌نجامدانى كۆمه‌ڵێك پێشێلكاریى تۆمه‌تبارى كرد.
عامرى باسى له‌وه كرد یه‌كه‌م پێشێلكاریى كه كۆمیسیۆن ئه‌نجامى داوه ئه‌وه‌یه كۆمیسیۆن سه‌ره‌تا ئه‌نجامى 79%ى ده‌نگه‌كانى بڵاوكردووه‌ته‌وه، جیا له‌وه‌یش پێشتر له‌سه‌ر ئامێره‌كانى ده‌نگدان راپۆرتى به په‌رله‌مانى عێراق نه‌داوه. عامرى ده‌ڵێ، "ئه‌و هه‌ڵبژاردنه سه‌لماندى كه كۆمیسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده نییه".
هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌لایه‌ن هادى عامرییه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، كه له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان 17 كورسى هێناوه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment