توركیا و قه‌ته‌ر (15) رێككه‌وتن واژۆ ده‌كه‌ن تورکیە

نوچەنێت:

سه‌رۆك كۆمارى توركیا به‌ گه‌شتێكى دوو رۆژه‌ سه‌ردانى قه‌ته‌رى كرد و له‌گه‌ڵ میرى قه‌ته‌ر كۆبوونه‌وه‌، دواتر سه‌رۆكایه‌تى كۆبوونه‌وه‌ى خولى حه‌وته‌مى لیژنه‌ى باڵاى ستراتیژی نێوان هه‌ر دوو وڵاتیان كرد، چه‌ندین رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنیان واژۆ كرد.

بەپێ هەواڵێکى ماڵپه‌ڕى ئه‌نادۆڵ‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال شێخ سه‌رۆكایه‌تى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى تستراتیژى نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كرد، له‌و كۆبوونه‌وه‌ (15) رێككه‌وتنیان له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌كان واژۆكرد.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یێندراوی قه‌ته‌ر، رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنه‌كان له‌ بواره‌كانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ كاره‌ساتى سروشتى و دۆخى له‌ناكاو و به‌رگرى مه‌ده‌نى و پرۆتۆكۆڵ بۆ هه‌ماهه‌نگى چالاكییه‌ گه‌وره‌كان و هه‌ماهه‌نگى نێوان كۆڕبه‌ندى دیپلۆماسى و كۆڕبه‌ندى ده‌وحه بوو، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌ یاداشتانه‌مه‌ى لێكتێگه‌یشتنیان بۆ پاڵپشتى پرۆژه‌ى بچووك و مامناوه‌ند له‌گه‌ڵ بانكى قه‌ته‌رى بۆ په‌ره‌پێدان واژۆ كرد.

له‌ به‌شێكى ترى ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆگرامى رۆشنبیرى بۆ ساڵى (2022 و 2023) كه‌  وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و گه‌شتو گوزارى توركى و وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و وه‌زرشى قه‌ته‌رى جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، به‌رنامه‌ى یه‌كه‌میان له‌ بوارى گه‌نجان و وه‌رزشییه‌ بۆ ساڵانى (2022 تا 2024)، له ‌بواری خزمه‌تگوزاری گشتی و ته‌ندروستى و زانستى پزیشكى هه‌ردوو وڵات رێككه‌وتنى تازه‌یان واژۆ كرد، هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تى كاروبارى توركیا و وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى قه‌ته‌رى رێككه‌وتنێکى نوێیان واژۆكرد.

له‌ بواری وه‌به‌رهێنان یاداشتاننامه‌ى لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان نووسینگه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌ سه‌رۆكایه‌تى توركیا و كۆمه‌ڵه‌ى پیاوانى كارى قه‌ته‌رى  واژۆكرا، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وانه‌ په‌یمانگه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنی توركیا و ده‌سته‌ى گشتى قه‌ته‌رى رێككه‌وتنیان واژۆ كرد، له‌ بوارى راگه‌یاندنیش ئاژانسى ئه‌نادۆل و ئاژانسى هه‌واڵى قه‌ته‌رى لێتێگه‌یشتنیان واژۆ كرد.

دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌، سه‌رۆك كۆمارى توركیا داواى كرد كۆبوونه‌وه‌ى هه‌شته‌مى لیژنه‌ى باڵاى هه‌ردوو وڵات له‌ ساڵى داهاتوو له‌ توركیا كۆبنه‌وه‌، ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ به‌ به‌شداری ئه‌و وه‌زیرانه‌ی توركیا واژۆكران، مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو وەزیری ناوخۆ، خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی، مەهمەت مووش وەزیری بازرگانی،  بەکر پاکدەمیرل وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی، فەخرەددین کۆجا وەزیری تەندروستی، مەهمەت نوری ئەرسۆی، وەزیری کولتوور و گەشتوگوزار، فەخرەددین ئاڵتون وەزیری گەیاندن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت) هاکان فیدان، ئیسماعیل دەمیر سەرۆکی دامەزراوەی پیشەسازییەکانی بەرگریی لە سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراهیم کاڵن گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، عومەر چەلیک جێگری سەرۆکی گشتیی و گوتەبێژی ئاک پارتی، عەلی ئەرباش بەڕێوبەری کاروباری ئایینی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین