ڕووسیا دەرگای خەونەکانی (نـــــاتـــۆ)ی، داخست! ئابووری جیهان
روسیا وبیلاروسیا، دژی بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی ئەوروپا و ناتۆ، ڕێککەوتن

نوچەنێت

حکوومەتی ڕووسیا و بیلاڕووسیا، رێککەوتنێکی ستراتیژیان واژۆکرد، بۆ هەناردەکردنی 10میلیۆن نەوتی بیلاڕووسیا، لە رێگەی بەندەرەکانی ڕووسیا، ماوەی ڕێککەوتنەکە لە نێوان ساڵانی 2021ــ2023ـدایە. 

ئاژانسی تاس ڕایگەیاند: "ئەم ڕێککەوتنە لەلایەن ڤیتال ساڤیلیڤ، وەزیری گواستنەوەی ڕووسیا و ئەلێکسی ئەڤرامێنکۆ، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی بیلاڕووسیا ئیمزاکراوە.

ڕێککەوتننامەکە، تا کۆتایی  دیسەمبەری 2023 کاری پێدەکرێت و، دواتر نوێدەکرێتەوە. 

دوای ئەو ڕێککەوتنامەیە، ڕووسیا سەرپەرشتی گواستنەوەی 9.8 میلیۆن تەنی بەرهەمە نەوتیەکانی بیلاڕووسیا دەکات، بۆ وڵاتانی باڵتیک، لە ڕێگەی بەندەرەکانی ڕووسیاوە.

هەڵکەوتەی جیۆگرافیای بیلاڕووس، ڕێگرە و، هۆکاری سەرەکی بووە لە هەنادەکردنی وزەی وڵاتەکەی،  لە ڕێگای سنورەکانی وڵاتانی باڵتیک، ئەمەش  بۆتە هۆی ئەوەی ڕۆژئاواییەکان و ڕۆژهەڵاتییەکان، پێشبڕکێ بکەن  لە دەستڕاگەیشتن بە وزەی ئەو وڵاتە و، بەکارهێنانی ناوچەکە بۆ دروستکردنی فشاری سیاسیی و ستراتیژی. 

ئەم پەیوەندیە ئابووری و سیاسییەی نێوان  ڕووسیا بیلاڕووس، دوای هەوڵەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوایە، بۆ درێژکردنەوەی هەژموونەکانی وڵاتانی ئەندامی (ناتۆ)، بۆ ناوچەکانی باڵتیک و ئۆکڕانیا.

سەرچاوە: تاس

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین