گەورەترین کێڵگەى پەلەوەرى بەرهەم هێنانى هێلکە دروست دەکرێ کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

پڕۆژەیەکى وەبەرهێنان لە هەولێر، هەموو ڕۆژێک زیاتر لە (400) هەزار هێلکە بەرهەمدەهێنێت و لە ڕێگەى بەخێوکردنى (427) هەزار مریشکى هێلکەکەر.

پڕۆژەی شەدار بۆ بەرھەمھێنانی ھێلکە، کە لەلایەن وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بە فەرمی پڕۆژەی کێڵگەی پەلەوەری شەداریان لە هەولێر کرایەوە، ئەم پڕۆژەیە لەسەر رووبەرووی 213 دۆنم زەوی بوونیاتنراوە، لە شەش هۆڵی بەرهەمهێنانی هێلکەو 2 هۆڵی پەروەرده‌کردنی مریشك پێکهاتووە.

هەروەها ئەم پڕۆژەیە زیاتر لە (417) هەزار مریشکى هێلکەکەر لە خۆ دەگرێت و هەموو ڕۆژێک (100) کارتۆن هێلکە بەرهەم دەهێنێت.

جێگەى ئاماژەپێدانە ئەم کێڵگەیە ڕێژه‌ی (50%)ی پێداویستی ناوخۆ بازاڕەکانی هەولێر دابین دەکات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین